٢٢ ئاب ٢٠١٦ - ١٨:٥٢
توێژێنەوە ی تورکیا لەقاوی دا : غازی ئەنته پ بنکەی ستراتژیکی داعش لە تورکیا

شاری غازی ئەنته پ کە شایەتی تەقێنەوەی خۆکۆژی خوویناوی لە ڕیوڕەسمی زەماوەند دا بوو وەکوو بنکەی داعش لە تورکیا بەناوبانگە و ئەوە بە هۆی نێزیکایەتی بە سنوورەکانی سووریا و گەیشتن بەوێ لەناوخۆی سووریا لە ڕیگەی تێپەرگە نهێنیەکانە.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :یادداشتێکی پانسەد لاپەڕەیی کە دادئەستێنی گشتیی ئانکارا ئامادەی کردووە ئاشکرا دەکات کە گەڵاڵەی داعش بۆ داگیر کرانی شاری غازی ئەنته پ لە باشووری تورکیا هەبووە کە شایەتی تەقێنەوەی خۆکۆژی لە رێ وڕەسمێکی شایی بە پەنجاو یەک کۆژراوو سەد بریندار بوو.

ئەم لیستی تاوانانە لەبارەی گەڵاڵەی داگیر کرانی غازی ئەنته پ بەسەرنج دان بە پەیامی " یونس دورماز" ڕێبەری داعش لە غازی ئەنتەپ  بە هاملی بالی بەناو بانگ بە رێبەری داعش لە تورکیا قسە دەکات کە تیدا فەرمان گەلێکی تایبەت لە بارەی پەلامارەکانی داعش لە ناوچەی سوڵتان ئەحمەد لە ئەستەمبووڵ لە سەرەتای ئەم ساڵی زائینی ، پەلامار لە دیار بەکر و پڕ سووس لە گردوپەڕی شانلی و وێستگەی مێترۆی ئانکارا لە ساڵی ڕابردووی زائینی دا.

ڕاپۆرتە ئەمنیەتیەکان باس لەوە دەکەن کە داعشیەکان و هەروەها لاینگرەکانی لە رێگەی تێپەرگەی زەوینی و ئاسمانی دەگەنە شاری غازی ئەنتەپ و بۆ ماوەیەک لە ماڵەکان وحەشارگەکانی تایبەت بە داعش دەمێننەوەو لەوێ دەگوێزرێنەوە بۆ خاکی سووریا .

ئەم ڕاپۆرتانە پێشان دەدەن داعش ئە م شارەی کردووە بە ناوەندی پشتیوانی لجستیکی بۆ وەڵام دانەوە لەبواری هێزەئینسانیەکان و پێداویستیە بنەرەتیەکانی.

هێندێک لە ئیدعاکان باس لەوە دەکەن کە داعش لە برێک لە ناوچە هاوسنوورەکان لەگەڵ تورکیا شکستی خواردووەو ئەم مەسەلە بووە بەهۆی ئەوە بۆشاری غازی ئەنته پ و کیلیکس پاشە کشی بکات. ئەم دوائیە دوابەدوای تەقێنەوە لە ڕی وڕەسمی شایی لە شاری غازی ئەنته پ لە تورکیا پەنجا کەس کوژران وزۆرێکیش بریندار بوون.

بەپێی ڕاگەیاندنی کاربەدەستانی تورکیا ئەم پەلامارە بە هۆی زۆرەوە لەلایەن هێزەکانی داعش ئەنجامی گرتووە....

کۆتایی کورتە نامە/310