به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :هاوکات لەگەڵ درێژەی هاوکارییە سەربازییەکانی سوریا و ڕوسیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش و نوسرە لە پارێزگای حەڵەب،ژنڕاڵ کۆناشێنکۆڤ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ئاگربڕێکی دوو ڕۆژە بۆ گەیاندنی یارمەتییە مرۆڤ دۆستانەکان جێبەجێ دەکرێ.
کۆناشێنکۆڤ بە بێ ئاماژە کردن بە کاتی دیاری کراوی ئاگربڕەکە وتی: لە دوشەممەی داهاتووە تا کۆتایی حەوتە تێکهەڵچوونەکان بۆ ماوەی دوو ڕۆژان کە کاتەکەی دواتر ڕادەگەیێندرێ ڕادەگیرێن تا یارمەتییە مرۆڤ دۆستانەکان لەوان خۆراک و دەرمان بگەنە دەستی دانیشتوانی حەڵەب.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا هەروەها جەختی کرد لە ماوەی جێبەجێ کرانی ئاگربڕەکە دا کاری پێویست بۆ باشتر کردنی ژێرخانەکانی وەک هێڵی بۆری ئاو لە شاری حەڵەب جێبەجێ دەکرێ.
ویتالی چۆرکین نوێنەری هەمیشەیی روسیا لە نەتەوە یەکگرتوەکان حەوتوی رابردوو وتی: ئاگربڕەکەی ئێستا بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆڤ دۆستانەکان بۆ حەڵەب ئەگەر چی تەواو نین بەڵام لە نەبوونی رێککەوتنێک چاکترە.
ڕوسیا لە 10 ڕۆژ لەمەوبەرەوە بۆ هاتنەدەری خەڵک لە ناوچە شەڕ تێکەوتوەکانی حەڵەب رۆژانە لە کاتژمێر 10 تا 13 بە کاتی خۆجێیی ئاگربڕی ڕاگەیاندوە....
کۆتایی کورتە نامە/310