به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :،لەزمان هەواڵدەریی ئاسۆشیتدپرێس ، دۆنالد ترامپ ، کاندیدای کۆماریی خوازی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا ، داخی دەربڕیوە سەبارەت بە هەندێ لێدوان کە لە میانەی وتووێژەکانی هەڵبژاردن باسی لێ کردبوون.
ناوبراو رۆژێک پاش راگەیاندنی گۆڕابکاریی لە کەمپینەکەی خۆی داخی دەربڕی سەبارەت بە هەندێ لە لێدوانەکانی کە بوو بە هۆی تووڕەیی کەمینەکان.
ترامپ لە میانەی وتارەکەی خۆی لە ناوچەی شارلۆت ، کالیفۆرنیای باکوور کوتی : هەندێ جار ، لە میانەی وتووێژەکانی هەڵبژاردن و قسە کردن سەبارەت بە بەشێکی بەربڵاو لە پرسەکان ، مرۆڤ ووشەی دروست هەڵناژێرێ یا ئەو قسەیەی کە نابێ دەکەی. منیش ئەو کارەم کردووە . ئێوە چ باوەڕ بکەن و چ نا ، من بە هۆی ئەو مەسەلەیە بە داخم . بە تایبەت لەو جێیانەی کە بووم بە هۆی ناڕاحەتیی هەندێ لا.
ناوبراو هەروەها بەڵێنیی دا کە بەردەوام راستییەکان بێنێتە ئاراوە....
کۆتایی کورتە نامە/310