محەممەد فارول، یەکێک لە بەرپرسانی پارێزگای ئالازیغ وتی کە پاش ئەو تەقینەوە، ژمارێک لەو ئۆتۆمبیلانەی لەبەردەم باڵەخانەی شوێنی تەقینەوەکە ڕاگیرابوون، سووتان.
ناوبراو پێی داگرت، ئەو ڕووداوە بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو ئەنجامی گرتووە.
فکری ئیشیک وەزیری بەرگریی تورکیا، پەکەکەی بە ئەنجامدەری ئەو تەقینەوە ناوبردووە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا) ؛ هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا، دوێنێ چوارشەممە بەکەڵک وەرگرتن لە ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو ، ناوەندێکی هێزی پۆلیس لەشاری وان هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی تورکیایان دایە بەر پەلامار کە بەهۆیەوە، لانیکەم حەفتا کەس بریندار بوون.
تەقینەوەی ئالازیغ پاش تەقینەوەی ڕۆژی ڕابردووی شاری وان ئەنجامی گرتووە....
کۆتایی کورتە نامە/310