١٦ ئاب ٢٠١٦ - ١٨:٠٠
پێشمەرگەکان ١٦٠ داعشی یان کووشتووە

پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، زیاتر لە ١٦٠ ئەندامی داعش یان لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی ناوچە گەلێکی ڕۆژهەڵاتی مووسڵ کووشتووە .

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :"سەعید مەم وزینی" بەرپرسی میدیایی پارتی دیمۆکراتی هەریمی کوردستانی ئێراق ووتی ، تاقمی ترۆریستی داعش تەرمەکانی کوژراوانی خۆیان لە وان " ئەبوو ئەحمەد ئەلشامی" سەرکردەی ئەم گرووپە ترۆریستیەی ڕاگواستووە بۆ شاری مووسڵ،ناوەندی پارێزگای نەینەوا .

هێزەکانی پێشمەرگەی کورد لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵ ١٢ گوندی ئەم ناوچەیە یان لە تەوەری ئەلخارز- ئەلکەویر ئازاد کردووە .

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی پێشمەرگەی کورد، بە پردی ستراتژیکی گوێر کە پارێزگای هەوڵێر یان بە  بە پارێزگەکانی نەینەوا و کەرکوک پەیوەس دەکات ،گەییشتوون ولە ١٨ کیلومەتری ناوەندی مووسڵ دا سەقامگیر بوونە .

هێزەکانی پێشمەرگەی کورد ڕۆژی یەکشەممە ئۆپەراسیۆنێکی بەرەو شاری مووسڵ پێگەی تاقمی ترۆریستی تەکفیری داعش لە ئێراقی دەستپێکردووە. لەم ئۆپەراسیۆنە ١٣ پێشمەرگەی کوردیش کوژراون ....

کۆتایی کورتە نامە/310