٩ ئاب ٢٠١٦ - ١٨:٣٠
٢٠٠ ئافرەتی تاجیک لە ئێراق وسوریا لە تەنیشت داعش

لیژنەی کاروباری ئافرەتان و خێزانی دەوڵەتی تاجیکستان باسی لە بوونی ٢٠٠ ئافرەتی تاجیک کرد لە ئێراق و سوریا دا .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : لیژنەی کاروباری ئافرەتان و بنەماڵەی دەوڵەتی تاجیکستان لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاند،هەر ئێستا نیزیک ٢٠٠ ئافرەتی تاجیک لە ئێراق وسوریا دان کە شووی زۆربەی ئەوان لە تێکەڵچوونەکانی ئەم دوو وڵاتە داکوژراون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی لیژنەی کاروباری ئافرەتان و  خێزانی دەوڵەتی تاجیکستان، لە سەتا ٩٠ ی ئافرەتانی تاجیکی کە چوونەتە ئێراق و سوریا ، لەژێر زەخت وگوشاری شوو و بریانی خۆیان سەفەریان کردووە بۆ ئەو وڵاتانە .

" مەحبووبە عەزیم ئاوا "یەکێ لە بەرپرسانی لیژنەی کاروباری ئافرەتان و خێزانی دەوڵەتی تاجیکستان ووتی : ژمارەیەکی کەم لەم ئافرەتانە بە وەرگرتنی پارە بوونەتە ئەندامی داعش لە سوریا و ئێراق بەڵام زۆرتریان لە سەر داواو لە ژێر زەخت وگوشاری شووەکان وبرایان خۆیان سەردانی ئەو وڵاتانەیان کردووە .

عەزیم ئاوا ووتیشی : زۆربەی ئەو ئافرەتانە لە پارێزگاکانی " سەغد" و "خەتلان" ی تاجیکستانن. بە گوێرەی زانیارییەکانی کاربەدەستانی ئینتزامی تاجیکستان هەر ئێستا زیاتر لە هەزار شارومەندی تاجیک لە سوریا و ئێراق دا ئامادەن ....

کۆتایی کورتە نامە/310