٧ ئاب ٢٠١٦ - ٠٥:٥٠
ڕێککه‌وتن له‌ نێوان "جه‌هادی دانشگاهی" ئێران و هه‌رێمی کوردستان

سه‌رۆکی "جه‌هادی دانشگاهی" پارێزگای کوردستان له‌ واژۆ کردنی ڕێککه‌وتن نامه‌ی هاوکاری له‌ نێوان "جه‌هادی دانشگاهی" و هه‌رێمی کوردستان به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌دان به‌ که‌رتی گه‌شتیاری هه‌واڵی دا.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :حه‌میدڕه‌زا موجه‌ڕه‌دی له‌ کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێرانی پارێزگای کوردستان وتی: له‌م ڕووه‌وه‌ که‌ پارێزگای کوردستان سنووری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه‌، هه‌وڵمان داوه‌ تاکوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم به‌ستێن بۆ هاوکاری زیاتر خۆش بکه‌ین.

ئه‌و زیادی کرد: بڕیار وایه‌ تاکوو بانگهێشت نامه‌یه‌ک له‌ لایه‌ن نووسینگه‌ی "جه‌هادی دانشگاهی" کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ به‌رپرسانی پارێزگای سلێمانی بنێردرێت و چه‌ند ڕێککه‌وتنێک له‌ نێوان هه‌ر دوو لا واژۆ بکرێت.

موجه‌ڕه‌دی ئاماژه‌ی دا که‌ یه‌کێک له‌م ڕێککه‌وتنانه‌ بۆ که‌رتی ته‌ندروستی و پزشکی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و وتی: سه‌ره‌تا له‌ پارێزگای سلێمانی، پڕۆژه‌ی بانکی خوێنی ناوک و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له‌ چوارچێوه‌ی گه‌ستیار ده‌رمانیدا چێ ده‌کرێت.

شایانی باسه‌ که‌ "جه‌هادی دانشگاهی"  ناوی ناوه‌ندێکی ناحکومییه‌ و له‌ ساڵی ۱۳۸۵ی هه‌تاوی یه‌که‌م لقی خۆی له‌ پارێزگای کوردستان کردووه‌ته‌وه‌. ئه‌م ناوه‌نده‌ ته‌نیا له‌ سه‌دا ۱۵ی بودجه‌که‌ی خۆی له‌ ده‌وڵه‌تی ئێران وه‌رده‌گرێت و له‌ سه‌دا ۸۵ی له‌ ڕێگه‌ی داهاتی خزمه‌تگوزارییه‌کانی خۆیه‌وه‌ به‌ ده‌ست دێنێت.

"جه‌هادی دانشگاهی" له‌ که‌رتی فه‌رهه‌نگی و په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستی ئێران چالاکی ده‌کات و له‌ ساڵانی پێشوودا له‌ که‌رتی گیا ده‌رمانیدا کاری لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆر باشی ئه‌نجام داوه‌....

کۆتایی کورتە نامە/310