شێرکۆ بێکەسی تاقانه (١٩٤٠-٢٠١٣) کوڕی شاعیری ناوداری کورد فایەق بێکەس و لە ساڵی ١٩٤٠ لە شاری سلێمانی لە دایک بووە و ساڵی ٢٠١٣ لە ستۆکھۆڵمی پایتەخی سوید بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد. لە ١٩٨٦ وڵاتی عێراقی بە جێھێشت. لە ساڵەکانی ١٩٨٧-١٩٩٢ لە و سوید ژیاوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان. شێرکۆ بێکەس بە یەکێ لە شاعیرە نوێخوازەکانی ھاوچەرخی کورد دادەنرێت و خاوەنی چەندین نامیلکە و دیوانی شیعرییە و زۆرێک لە شیعرەکانی بۆ چەندین زمانی زیندووی جیھانی وەرگێڕدراون. ساڵی ١٩٨٧ لە سوێد "خەڵاتی تۆخۆڵسکی" وەردەگرێت.
خەڵاتەکەی لە لایەن سەرۆک وەزیرانی ئەو دەمی سوێد "ئیگڤار کالرسۆن"ەوە پێشکەش دەکرێت،
وە لە ساڵی ١٩٩٢ دەبێتە وەزیری ڕۆشەنبیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمەش لە یەکەم کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو، لە ساڵی ١٩٩٨ بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێکانی "دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم"ی دامەزراند؛ لە ساڵی ٢٠٠٩ تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕە لە چاپ دا.شێرکۆ بێکەس یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی سەردەمی شێعری نوێی کوردی و ھونەری کوردی بە زمانی شعری نوێ ناساند. شێعری شێرکۆ زۆرجار باسی لە نیشتمان و خۆشەویستی ئاو و خاک کردووە...
کۆتایی کورتە نامە/310