٤ ئاب ٢٠١٦ - ١٧:٣٣
مان گرتنی 285 یەخسیری فەلەستینیی لە خواردنی خۆراک

یانەی یەخسیرانی فەلەستینیی رایگەیاند کە 285 یەخسیری فەلەستینیی لە ناڕەزایەتیی دەربڕین بە کردەوە سەرکوتکارانەکانی رژێمی زایۆنیی بەدژی ئەوان مانیان گرتووە لە خواردنی خۆراک.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ئەو دامەزراوە فەلەستینییە راشیگەیاند کە 285 یەخسیری فەلەستینیی لە زیندانەکانی باشووری سەرزەمینە داگیرکراوەکان مانیان گرتووە لە خواردنی خۆراک.

بە پێی ئەو راپۆرتە ، 150 یەخسیری فەلەستینیی لەمڕۆ ( پێنجشەممە ) وە ، لە زیندانەکانی 'نفخه'، 'ریمون' و 'ایشیل' بۆ ناڕەزایەتیی دەربڕین سەبارەت بە سیاسەتە سەرکوتکارانەکانی رژێمی زایۆنیی مانیان گرتووە لە خواردنی خۆراک.

135 یەخسیری فەلەستینییش لە ماوەی حەفتەی رابردوو لە هاوڕێیی لەگەڵ بەلال کاید ، یەخسیری فەلەستینیی و یەخسیرەکانی دیکە کە ماوەیەکی زۆرە مانیان گرتووە لە خواردنی خۆراک ، ناڕەزایەتیان دەربڕیوە و مانیان گرتووە لە خواردنی خۆراک.

بەو ئاراستەیە ، " عەلی ئەبو دیاک " ، وەزیری دادەوانیی فەلەستین رایگەیاند کە رژێمی زایۆنیی بەرپرسی ژیانی ' بلال کاید ' زیندانیی فەلەستینییە کە ەب هۆی ناڕەزایەتیی دەربڕین بە گیرانە ئیدارییەکەی و درێژ کرانەوەی لە لایەن ئەو رژێمە مانی گرتووە لە خواردنی خۆراک.

ناوبراو بە راگەیاندنی ئەوەی کە دۆخی جستەیی کاید روو لە ئاڵۆز بوونە راشیگەیاند کە کردنی گیرانی ناوبراو بە گیرانی ئیداریی بە پێچەوانەی یاسای ئەو رژێمە و نەیاری یاسا نێونەتەوەییەکان و رێککەوتنی ژێنێڤ و لێکگەییشتننامە و نەریتە نێونەتەوەییەکانە لە حاڵێکدا کە ناوبراو 14 ساڵی لە زیندانەکانی ئەو رژێمە تێپەڕاندووە...

کۆتایی کورتە نامە/310