وەزارەتی بەرگریی روسیا باسی لە هێرشی کیمیایی کەسانی چەکداری سەر بە بزوتنەوەی نورالدین زنکی کە لە لایەن ئەمریکاوە پشتیوانیی لێ دەکرێ بەدژی دانیشتووانی ناوچەی رۆژهەڵاتی حەلەب کرد.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی روسیە الیوم ، سەرۆکی ناوەندی روسیی چاودێریی بەسەر ئاگربڕی سوریا رایگەیاند کە بەدوای ئەو هێرشە کیمیاییەی ئەنجام دراوە لە رۆژی سێشەممە لە ناوچەی صلاحدالدین لە رۆژهەڵاتی حەلەب 7 کەس کوژران و زیاتر لە 20 کەسی دیکە بریندار بوون.
سێرگێئی چارکوف رایگەیاند ئەو هێرشە لە لایەن ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی بزوتنەوەی نورالدین زنکی کە ئەمریکا ئەوان بە نەیارانی میانەڕەو دەزانێ پێکهات. ناوەندی چاودێریی بەسەر ئاگربڕ ، لایەنی ئەمریکایی ئاگادار کردەوە لەو هێرشە کیمیاییە لە لایەن کەسانی چەکدارەوە.
ئەو ئەفسەرە روسە جەختی کرد تا ئێستا نزیک 400 کەس لە کەسانی مەدەنیی لەوان ژنان و منداڵان تێپەڕگەی ئەمنیان بۆ چوونە دەر لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی کەسانی چەژدار لە حەلەب دەکار هێناوە.
ناوبراو لە درێژەدا وتیشی : 94 کەس لە کەسانی چەکدار چەکەکانیان داناوە و خزمەتی پزشکیی لە بەرزترین ئاستی خۆی دراوە بە 200 کەس..
کۆتایی کورتە نامە/310