به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : سی و هەشتەمین دانیشتنی لیژنەیی کۆمکاری عەرەب بە تەوەری چەکە ناڤۆکییەکان و چەکە کۆکوژەکان دوێنێ سێ شەممە لە شوێن دەبیرخانەی ئەو کۆمکارە لە قاهیرەی پێتەختی میسر بەڕێوە چوو و تێیدا چەکە ناڤۆکیەکانی ئیسرائیل، گەورەترین هەڕەشەو مەترسیی بۆ ئاسایش و ئاشتی ناوچە ناسێندرا.
لەو دانیشتنەدا، خەلیل زەوادی یاریدەری سکرتێری گشتی و سەرۆکی بەشی ئاسایشیی کۆمکاری عەرەب ، پێی داگرت؛ ناوچەی عەرەبی لەحاڵی وەپشت سەرنانی قۆناخێکی گرینگ و دژوارە
کە بەهۆیەوە، ئاسایشی نیشتمانیی عەرەبەکان بەرەوڕووی مەترسی گەلێکی مەزنە کە لە وێنەی ئەو مەترسییانەو گەورەترینیان چەکە ناڤۆکییەکانی ئیسرائیلە.
زەوادی وتی: وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەب، بڕگەیەکیان لەژێر ناوی"توانای ناڤۆکیی ئیسرائیل"یان خستەنێو بەرنامەی کاری کۆڕی شەستەمین کۆبوونەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی کە بڕیارە مانگی داهاتوو لە ڤیەن بەڕێوە بچێ.
رژیمی زایۆنیستی بە کاری نهێنی کردن و داکۆکیی ئەمریکا، ئامادە نییە پەیوەستی پەیمانی ئێن پی تی(پەیمانی قەدەغەی بەرهەم هێنان و پەرەپێدانی چەکی ناڤۆکی) بێت...
کۆتایی کورتە نامە310