به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی میسری یەوموسابع، محەمەد حزوری سەرۆکی ناوەندی تەندوروستیی شاری حەلەب وتی : دوابەدوای هاوێژرانی گوللەهاوەنی هەڵگری گازی ژەهراوی لەلایەن تیرۆریستەکان بۆسەر بەشی کۆنی شاری حەلەب، پێنج کەس کوژران و نۆ کەسیش لەبەر هەڵمژینی گازەکە، زیانیان وێ کەوت .
هاوێژرانی گوللە هاوەن بەرەو ناوچەی سەلاحەدینیش دوو کوژراوی لێکەوتەوە .
هەروەها دوای پەلاماری بە هاوەنی تیرۆریستەکان بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکانی شاری حەلەب شەش کەس بریندار بوون .
شاری حەلەب و ناوچە ئاوەدانەکانی هەموو ڕۆژێ شایەتی پەلامارەکانی بەهاوەن و مووشەکی تیرۆریستەکانە کە لەلایەن ڕۆژاواوە داکۆکیان لێ دەکرێت و لەم پەلامارانە شارومەندانی بێ دەرەتای سوری دەکوژرێن و بریندار دەکرێن...
کۆتایی کورتە نامە310