به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت سەردار موحەمەد تەقی ئەسانلو ، دوانیوەڕۆی دوێنێ لە کوبوونەوەی باڵوێزانی نوور کە بە ئامانجی هاودەنگی زۆرتر لە نێوان بەڕێوەبەران و بەرپرسانی ڕاهیانی نووری وڵات لە یادمانی شەهیدانی سیرانبە ندی بانە بەڕێوە چوو بە شیکردنەوەی ئوپراسیونەکانی ئەم دواییەی ئەم بنکەیە لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوایی و کوردستان وتیشی ئەم دواییەی دژە ئینقلاب ، بە خەونی پووچی خؤی بە نیاز بوو بە چوون بو ناو سنوورەکانی وڵات و ئامادە بوون لە نێوان خەڵک ؛ هاوڕێیەتی شاروومەندانی لە گەڵ خوی تەبلێغ بکات و لەمەوبەدوا وەک ئامێرێک بە دژی نیزام کەڵک وەربگرێت بەڵام بەختەوەرانە بە ئوپراسیونی ڕێک و پێکی هەواڵگری و هاوکاری زۆر شیاوی خەڵکی خوجێیی ئەو تیمگەلە بە تەواوی لەناو چوون .
ناوبراو ژوماری کەسانی دژە ئینقلاب لە ئوپراسیونی ئەم دواییە بۆ ئازەربایجانی ڕۆژئاوایی پتر لە دە کەس لە چوارچێوەی 4 تاقم ڕاگەیاند و وتی لە ئوپپراسیونێکی لە ناکاودا لە لایەن پاسداران لە بنکەی حەمزە 13 کەس لەو کەسانە کوژران و کەسێکیش بریندار بوو و تەنیا دوو کەسیش توانیان بە سەرشوڕییەوە لە سنوورەکان هەڵێن .
سەردار ئەسانلو هەروەها ئاماژەی کردە چوونی تیمی دووهەم بۆ پارێزگای کوردستان و وتیشی ئەو تیمە لە ناوچەی سوڵئاوا و مەریوان هاتبوونە ناو وڵات کە کردەوەی شیاو سوپای بەیتولموقەدەس لەو پارێزگایە بوارخۆشکەری لەناو بردنی بە تەواوی ئەندامانی ئەو گرووپە بوو .
ناو.براو لایەنگری دارایی سەعوودیەکان لە ساڵانی ڕابردوو بۆ نائەمن کردنی وڵات و گەمژانە بوونی کاری بەکرێگیراولانی ئالی سەعوودی وەبیرهێنایەوە و وتی ئەمڕۆکە هەموو تێروڕیستان و تاقمە تەکفیریەکان کە لە ئێراق سوریا ئەفغانستان و پاکستان خەریکی کوشتار و قەڵاجۆی خەڵکن لە لایەن سەرانی گەندەڵی ئالی سەعوود لایەنگری بە تەواوی ماڵیان لێ دەکرێت .
فەرماندەری بنکەی حەمزە سەیدولشوهەدا وتیشی دوژمنان متمانەیان هەبێت کە ئێران لەو بشێویەدا جیاوازە چونکوو لە سەرزەوینێکد ا کە شەهید بوون شانازیە و هونەری پیاوانی گەیشتن بەو پلەیەیە هەرگیز کەسێک توانایی خەوشاندنی ئارمانجەکانی ئەو سەرزەوینەی نابێت ...
کۆتایی کورتە نامە310(ع) ، ابنا