١ ئاب ٢٠١٦ - ٠٧:٣٧
پاپا: توندوتیژیی هیچ پەیوەندییەکی بە ئیسلامەوە نییە

ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان ، تێکەڵ بەیەک کرانی چەمک و واتای ئیسلام و تیرۆریزمی بە نەشیاو و ناڕاست ناوبرد

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :لە فڕۆکەی هەڵگری پاپا فرانسیس، ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان وێڕای نەیارەتی لەگەڵ تێکەڵ بەیەک کرانی ئیسلام و توندوتیژی، پێی داگرت؛ کاتۆلیکەکانیش لەوانەیە کردەی توندوتیژانە ئەنجام بدەن.

ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەگەر بیەوێ سەبارەت بە توندوتیژی ئیسلامی قسە بکات، دەبێ لەبارەی توندوتیژیی مەسیحیش قسە بکات، وتی: "هەندێ جار لە گشت ئایینزاو مەزهەبەکاندا، تاقمێکی بچووک خۆی دەردەخات کە توندڕەون، لە دینی ئێمەشدا وەها کەسانێک هەن.

پاپا فرانسیس وتی: مەزهەب ناتوانرێ وەک دنەدەری توندوتیژییەکان لەقەڵەم بدرێ.

پاپا فرانسیس بەئاماژەی ناڕاستەوخۆی بە لێدوانی چەند کەسایەتییەکی سیاسی، کە شێوەی ئاخاوتنیان ڕەگەزپەرستانەو دژە بیانییە، وتی: بەزمانیش ، قەتڵ و کوشتار ئەنجام دەدرێ...
کۆتایی کورتە نامە310