١ ئاب ٢٠١٦ - ٠٦:٠٥
هۆگریی عەرەبستان بۆ هاوکاریی لەگەڵ رووسیادا

عادڵ جوبەیری وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی وێڕای پەسن دانی سیاسەتی دەرەوەیی رووسیا، پێی داگرت لەسەر هۆگریی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری لەگەڵ ئەو وڵاتە.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ابنا-عادڵ جوبەیر لە لێدوانێکدا کە رۆژنامەی "ریاز"ی عەرەبستانی سەعوودی دوێنێ یەکشەممە بڵاوی کردەوە،ڕایگەیاند:عەرەبستان سەرباری ناکۆکی لەگەڵ رووسیا سەبارەت بە قەیرانی سووریا، بۆ دامەزراندنی شیاوترین پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتە، هەوڵ دەدات.

عادڵ جوبەیر وتیشی: بەرنامەو پلانی جۆربەجۆر لەئارادایە بۆ پەرەی هاوکاریی نێوان ریاز و مۆسکۆ لەبواری نەوت، وزە، سەرمایەنانەوەی هاوبەش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمدا.

وەزیری دەرەوەی عەرەبستان هەروەها وتی: هاواهەنگیی و ڕاوێژی نێوان عەرەبستانی سەعوودی و ڕووسیا بۆ نزیک بوونەوەی ڕوانگەکان سەبارەت بە قەیرانی سووریا، هەروا بەردەوامە...
کۆتایی کورتە نامە310