٣١ تەمووز ٢٠١٦ - ٠٤:٢٤
تەقە کران لە سیاتێلی ئەمریکا سێ کوژراو و بریندارێکی لێکەوتەوە

بەوتەی پۆلیس تەقەکران لە نێو میوانیەک لە شارۆچکەیەک لە باکووری سیاتێل لە ئەیالەتی واشینگتۆن سێ کوژراو و بریندارێکی لێکەوتەوە.

ئەم ڕووداوە نیوەشەوی شەممە لە نێو ماڵێک لە یەکێک لە گەڕەکەکانی موکیلتئو ڕووی دا کە لانیکەم بیست کەس لەو میوانیە دا کۆببوونەوە  .

وتراوە  باری تەندوروستی برینداری ئەو ڕووداوە کە گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە باشە.

جێنیفر گرگرسون  شارەداری موکیلتئو لەمبارەوە گوتی :  کۆمەڵگەی ئێمە ئەمشە  تووشی زیانێکی گەورە بووە  .

بەپێی ڕاگەیاندنی پۆلیس  کەسێکی گومانلێکراو بە دەست تێدا بوون لەم ڕووداوە گیراوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی ناوەندی کۆنترۆڵ و پێ وشوێن گرتنی نەخۆشی لە ئەمریکا  لەساڵ دا زۆرتر لە 33 هەزار کەس  بە زەبری گوللە لەم وڵاتە دەکوژرێن  .  ئەمریکا بە شێوەی مام ناوەندی  لە ڕۆژدا شایەتی کوژرانی 78 کەس و بریندار بوون 183 کەسە لەبەر تەقە کردن .

بەم حاڵەوە کۆنگرێسی ئەمریکا تائێستا هەوڵەکانی  دەوڵەتی باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەم وڵاتە بۆ  دژوارتر کردنی یاسای هەڵگرتنی چەک بێ ئەنجام کردوەتەوە....
کۆتایی کورتە نامە/310