٣٠ تەمووز ٢٠١٦ - ٠٨:٤٠
پەلاماری ئاسمانیی هێزی سعودی بۆسەر جوفی یەمەن

فڕۆکەجەنگییەکانی سەعودی ، بەشگەلێک لە ناوچەی جووفیان لە یەمەن داوەتەبەر پەلامار .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری دەوڵەتیی یەمەن، ڕۆژی هەینیلە درێژەی پەلامارەکانی ئاسمانی هێزی سەعودی ، ماڵێکی ئاوەدان لە شاری متون لە جوف  بەتەواوی ڕووخا و چەند ماڵی ئاوەدانیش  زیانیان وێ کەوت .

هاوکات لەگەڵ ئەم پەلامارانە  هێزی ڕژێمی سەعودی لەیەمەنیش بەشگەلێک لە ناوچەکانی سەرواح و قرامیشیان  لە پارێزگەی مارب ناوەڕاستی یەمەن  داوەتە بەر پەلاماری تۆپخانەیی  .

هێشتا ڕاپۆرتێک لەسەر ژوماری کوژراو بریندارانی ئەگەری ئەم پەلامارە بڵاو نەکراوەتەوە  .

عەرەبستان لە بیست و شەشەمی  مارسی دووهەزار و پازدە پەلاماری بەربڵاوی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن بە تایبەتی ناوچە داوەدانەکان  دەست پێکردووە ...
کۆتایی کورتە نامە/310