٢٩ تەمووز ٢٠١٦ - ١٧:٠٥
ڕژێمی ئالی خەلیفە جارێکی دیکە پێشی بە بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی گرت

ڕژێمی ئالی خەلیفە ڕێگەی بە شێخ محەمەد سەنقور نەدا بۆ بەڕێوەبردنی نوێژی هەینی بچێتە ناوچەی ئەلدراز.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ئەوە دوهەم جارە کە دەسەڵاتدارانی ئالی خەلیفە لە بەحرەین رێگە بەو مامۆستایە نادەن نوێژی هەینی بەڕێوە بەرێ.

پێشوتر ڕژێمی ئالی خەلیفە چوار کەس لە مامۆستایانی بەحرەینی  کە لە خوێندنی وتاری نوێژی هەینی دەرهاویشترابون بانگ کردبوو.

 ئیدارەی کاروباری ئایینی  وەزارەتی دادی ئالی خەلیفە داوای لەو مامۆستایانە کردبوو بە دانی بەڵێنی گوێ ڕایەڵی فەرمانەکانی ئەو ئیدارەیە بن بۆ وتاردەکانی نوێژی هەینی .

بە قسەی چالاکان داوا لە مامۆستایانی ئایینی کراوە لە وتارەکانی خۆیان دا نەپەرژێنە سەر باسی سیاسی و ڕەخنەش لە دەسەڵات نەگرن.

 شێخ سەنقور بە واژۆ نەکردنی ئەو بەڵێن نامەیە دژایەتی خۆی لەگەڵ ملکەچ کردنی مامۆستایانی ئایینی ڕاگەیاند.

سەرباری پێشگرتنی ئالی خەلیفە بە بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی حەوتەی ڕابردوو لە ناوچەی ئەلدراز، ئەو حەوتەیە بە شێوازێکی بەربڵاو داوا لە خەڵک کرا لە نوێژی هەینی دا بەشداری بکەن.

پێشوتر نوێژی هەینی لە ناوچەی ئەادراز بە ئیمامەتی شێخ عیسا قاسم بەڕێوەدەچوو بەڵام پاش سەندنەوەی مافی هاوڵاتی بوون لە ناوبراو شێخ محەممەد سەنقور نوێژی هەینی بەڕێوە دەبات....

کۆتایی کورتە نامە/310