به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕاشاتودەی، سەرهەنگ کریس گارور، وتەبێژی هاوپەیمانیی دژە داعش بە پەیامنێرانی وت : بەپێی زانیارییەکانی ناوخۆیی و دەرەوەیی و پرسگەلێک کە لەڕەوتی شەڕ یان لە میدیاکانی کۆمەڵایەتی دیتمان، پنتاگون بەم ئەنجامە گەیشت کە ئەم زانیاریانە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی ڕەسمی زۆر بڕواپێکراون.
تاقمەکانی مافی مرۆڤ وتیان : لە ڕەوتی پەلاماری ئاسمانیی ئەم دواییەی ئەمریکا لە نیزیکی شاری مەنبەج لە پارێزگەی حەلەب لانیکەم بیست کەسی سیڤیل لەوان منداڵان کوژراون .
هاوپەیمانیی دژە داعش ژێر چاوەدێریی ئەمریکا بە ئامانجی وەدەرنانی داعش لە شاری مەنبەج لە حەوتەکانی داهاتوو پەلاماری ئاسمانیی لەنیزیکی ئەم شارە ئەنجام داوە.
ئەم ڕووداوە لەلایەن یونیسف ، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانیی سووریاوە ئیدانە کراوە .
هەرلەم حاڵەدا وەزارەتی دەرەوەی سوریاش داوای لە ڕێکخراوی نەتەوەکان کرد سەبارەت بە سەدان کوژراوێک کە لە ئەنجامی پەلاماری ئاسمانیی فەرەنسا لە نیزیکی مەنبەج ڕووی داوە لێکۆڵینەوە بکات.
دوابەدوای ئەم دوو ڕووداوە لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە هاوپەیمانیی دژە داعش کرد هەرچەشنە بنپێکردنی یاساوڕێسای مرۆڤدۆستانەی نێودەوڵەتی پێ و شوێن بکات و پێداگری کرد : بەرپرسانی ئەم ڕووداوانە دەبێ سزا بدرێن .....
کۆتایی کورتە نامە/310