به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :سوپا و هیزە جەماوەرییەکانی سوریا لە درێژەی تێکهەڵچوونەکان لە بەرەی باکووری حەلەب توانیان کە زاڵ بن بەسەر تەوەری کاستیلو وئەم جاددەیە داخەنەوە لە سەر هات و چۆی ترۆریستان . لەم ئۆپەراسیۆنەدا دەیان کەس لە ترۆریستان کوژراون .
بە زاڵبوونی سوپای سوریا لە سەر جاددەی ستراتژیکی "کاستیلۆ" هەڵکەوتوو لە باکووری حەلەب تەنیا ڕێگای سەرەکی ترۆریستان لەگەڵ سنوورەکانی تورکیا لەباکووری حەلەب ، ڕیگای پێوەندی ترۆریستان لەگەڵ دەورو بەری ئەوناوچەیە پچراوە و ترۆریستان بە هاسانی دەکەونە ژێر گەمارۆ .
سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی سوریا لە تەوەری ئەللیرمون یش لەگەڵ ترۆریستان بە تووندی تێکەڵچوون وتوانیان مەیدانی ئەللیرمون لەباکووری حەلەب بخەنە ژیر کۆنتڕٶلی خۆیان و برۆنە نێو ڕیگاکانی سەربەشاری حەلەب . لەهەوالێکی دیکە لە سوریا ، دوا بەدوای پەلامارەکانی مووشەکیی گرووپەکانی ترۆریستی سەربە بەرەی نووسرە بۆ سەر ناوچەئاوەدانەکانی شاری حەلەب سێ کەس لە وان ئافرەتێک کووژران و چوارکەسی دیکە برینداربوون . هەروەها دوا بە دوای پەلامارەکانی مووشەکیی تاقمەکانی ترۆریستی بۆ سەر ناوچەکانی حهمدانیە و شەقامی تشرین لە حەلەب یەک کەس کوژراوە و چوار کەسی دیکە بریندار بوون و زەرەروزیان لەماڵی خەڵک و داڕشتەکانی ژێرخانیی ئەو ناوچەگەلە کەوتووە . لە پەلامارەکانی مووشەکیی تاقمەکانی ترۆریستی لە ریف دێمەشق ئافرەتێک و مندالێک کوژراون .....
کۆتایی کورتە نامە/310