به پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی ڕۆیته‌رز له ژنێڤ، جێسی چاهین وته‌بێژی ستێفان دی میستو‌رای نێردراوی تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان بۆ کاروباری سووریا دوێنێ هه‌ینی وتی: دی میستو‌را هیواداره، ئه‌و دانیشتنه‌ی بڕیاره حه‌وته‌ی داهاتوو هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژمارێک له‌به‌رپرسانی ئه‌مریکی و ڕووسی له ژنێڤ به‌ڕێوه بچێ، بوارخۆشکه‌ر بێت بۆ ده‌س پێ بوونه‌وه‌ی دانوستانه‌کانی ئاشتی له‌نێوان دوولایه‌نی شه‌ڕ له سووریا.
جێسی چاهین ، وێڕای خۆبواردن له باسکردنی وردییاتی ئه‌و دانوستانانهو به‌شداربووانی دانوستانه‌کان، وتی: ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان به‌هیوایه هه‌رچه‌شنه وتووێژێک له‌باره‌ی سووریا بتوانێ ببێته مایه‌ی ده‌س پێ بوونی قۆناخێکی دیکه له دانوستانه ناوخۆییه‌کانی سووریا.
شیاوی ئاماژه‌یه، ماریا زاخارۆوا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیاش ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕایگه‌یاند؛ دانیشتنێکی ئاستی باڵا له کاربه‌ده‌ستانی ڕووسیا، ئه‌مریکاو ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان بڕیاره حه‌وته‌ی داهاتوو له ژنێڤ به‌ڕێوه بچێ و له‌و دانیشتنه‌دا سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سووریا وتووێژ بکرێ...
کۆتایی کورتە نامە/310