به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : خه‌ڵکی پاکستان ئه‌مڕۆ پاش خوێندنی نوێژی هه‌ینی له ئیسلام‌ئابادی پێته‌ختی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان کرد‌و له‌ناوچه‌ی فه‌یزاباد مانیان گرت.
خۆپێشانده‌ران وێڕای به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشم به‌دژ محه‌ممه‌د نه‌واز شه‌ریف، سه‌رۆک وه‌زیرانی پاکستان داوایان له حکومه‌تی ئه‌و وڵاته کرد، له‌به‌رامبه‌ر کوشت وبڕی شیعه‌کان، هه‌وڵی شێلگیرانه بده‌ن.
له دوو ساڵی ڕابردوودا ، په‌لاماری گرووپه توندڕهوو تیرۆریستییه‌کان له‌دژ شیعه‌کان له ناوچه جیاجیاکانی پاکستان به‌تایبه‌ت له پاراچنار و لاهور په‌ره‌ی سه‌ندووه.
هاوکاری گرووپه توندڕه‌وه‌و هۆزخوازهکانی وه‌ک له‌شکر جهنگوی و سپای سه‌حابه له‌گه‌ڵ تالیبان بووه‌ته‌هۆ تاکوو دڵگرا