به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی سووریا(سانا)؛ ئه‌سه‌د وتی: ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ڕۆژانی ڕابردوودا هه‌وڵیان داوه، له کوه‌ده‌تا وه‌ک ئامرازێک بۆ جێ به‌جێ کردنی ئامانجه تونده‌کانی که هه‌مان گه‌ڵاڵه‌ی ئیخوانولموسلمین له‌ناوخۆی تورکیایه، که‌ڵک وه‌ربگرێ و ئه‌وه‌ش بۆ تورکیا و وڵاتانی دراوسێ له‌وان سووریا، مه‌ترسیداره.
ناوبراو سه‌باره‌ت به شه‌ڕی دژ به سووریا وتی که ئه‌و شه‌ڕه، هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌و به داکۆکی لایه‌نه ده‌ره‌کییه‌کان له تیرۆریستان به‌رته‌سک نابێته‌وه، چونکه ئێمه شایه‌تی شه‌ڕی سیاسی دژ به‌سووریاین له‌ئاستی جیهانیداو تیرۆریستان به‌پشتگری لایه‌نگرانیان، ده‌ستیان دایه وێران کردنی ژێرخانه‌کانی سووریا‌و سنووره‌کانی ئه‌و وڵاته‌یان گه‌مارۆ دا.
به‌شار ئه‌سه‌د هه‌روه‌ها پێی داگرت؛ ده‌مشق ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی ده‌دا بۆ گه‌شه‌پێدانی ژێرخانی ئابووریی سووریا سه‌رباری ئابووری ئێستای به‌تایبه‌ت پاش پێشڕه‌وی سوپا له ناوچه جیاجیاکانی وڵات‌دا.
سه‌رۆک کۆماری سوریا به‌ئاماژه به‌وه‌ی که نه‌یاری ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه که له‌به‌ر گه‌لی سووریا هه‌وڵ ده‌داو له‌ناوخۆی وڵاتیشدا ده‌ژی ، وتی: ووشه‌ی نه‌یار(ئۆپۆزسیۆن) به‌مانای که‌ڵک وه‌رگرتنی ئاشتیانه‌ی ئامرازه‌کانه‌و نه‌ک داکۆکی له تیرۆریستان و وه‌ها ئۆپۆزسیۆنێک خاوه‌ن پێگه‌و پاڵپشتیی جه‌ماوه‌رییه‌و نه‌ک ئه‌وه‌ی که سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانێکی وه‌ک ئینگلیز، فه‌رانسه‌و یان ده‌م و ده‌زگه هه‌والگرییه‌کانی قه‌ته‌ر، عه‌ره‌بستان وئه‌مریکا بێت.
ئه‌سه‌د به‌ئاماژه به‌وه‌ی که ڕۆژاوا ناچێته‌ژێر باری ئه‌وه‌ی که هیچ وڵاتێک سه‌ربه‌خۆ بێ و سووریاش باجی سه‌ربه‌خۆبوونه‌که‌ی ده‌دا، وتی: هاواهه‌نگییه‌کی به‌هێز له‌نێوان سووریا‌و ئه‌مریکای لاتیندا هه‌یه له‌واری سیاسیداو ئه‌مریکای لاتین ، نموونه‌یه‌کی گرینگی جیهانه سه‌باره‌ت به سه‌ندنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی وڵاتان له‌لایه‌ن گه‌لان