به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :زانای موسڵمانی به‌حره‌ینی دوێنێ سێ شه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌کدا خوازیاری ڕاگرتنی کرده‌ی دوژمنکارانه‌ی حکومه‌تی ئالی خه‌لیفه له‌دژ شیعه‌کانی ئه‌و وڵاته بوون و ڕایانگه‌یاند؛ حکومه‌تی به‌حره‌ین، سێره‌ی گرتووه‌ته ، هه‌بوون، ماک و شووناس، بڕواکان، ئامۆژگارییه‌کانی مه‌زهه‌بی شیعه.
به پێی هه‌واڵێکی دیکه، سه‌ید مورته‌زا سه‌ندی یه‌ک له ڕێبه‌رانی ڕه‌وتی وه‌فا ئیسلامی به‌حره‌ین له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی ته‌سنیم، پێی داگرت؛ ده‌زگه‌ی دادی به‌حره‌ین، سیاسییه‌و ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌ڕێی ئه‌و ده‌زگه‌یه‌ی داده‌وانی به‌دژ هێزه شۆڕشگێڕه‌کان و ڕێبه‌رانی شیعه‌ی به‌حره‌ینی ده‌رده‌کرێ، په‌یڕه‌وی ده‌کا له بارودۆخی سیاسی وڵات و یاسایی نییه.
ئه‌و ئه‌ندامه پایه‌به‌رزه‌ی ڕه‌وتی وه‌فای ئیسلامی به‌حره‌ین وتی: هه‌رکات شێخ عه‌لی سه‌لمان سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی ویفاق ده‌ست هه‌ڵبگرێ له داکۆکی خه‌ڵک و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان، ئازاد ده‌کرێ به‌ڵام ناوبراو پێبه‌نده به داواکارییه‌کانی خه‌ڵک بۆیه، بڕیار و سزای قورستری بۆ ده‌بڕدرێته‌وه.
ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: شێخ عیسا قاسم هێمای ڕاپه‌ڕینی به‌حره‌ینه‌و لایه‌نگرانی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌یی زۆری هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆ هه‌تا رژیمی ئالی خه‌لیفه بکه‌وێته بن زه‌خت و گوشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان