کۆشکی سپی ڕایگه‌یاند، داوای فه‌رمیی تورکیا بۆ ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵا گوله‌ن به‌تۆمه‌تی داڕشتنی گه‌ڵاڵه‌ی کوده‌تای 15ی ژولای، به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه‌و حکومه‌تی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان ئاماده‌یه، بۆ ڕاگه‌یشتن به‌وپرسه، هاوکاریی تورکیا بکات.
جاش ئێرنێست وته‌بێژی کۆشکی سپی وتی؛ باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا، و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌باره‌ی فه‌تحوڵا گوله‌ن زانای دینی تورک دانیشتووی ئه‌مریکا وت‌ووێژیان کردووه.
ئێرنێست وتی: داوای ڕاده‌ست کرانه‌وه به‌گوێره‌ی په‌یمانه گرێدراوه‌کانی نێوان دوو وڵات لێک ده‌درێته‌وه.