١٨ تەمووز ٢٠١٦ - ١٧:١١
پێداگریی ئێران لەسەر خەبات بە دژی توندوتیژی

سەرۆکی بنکەی لێکۆڵینەوە ستراتژیکەکانی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئێران جەختی کرد لەسەر هاوکاریی زیاتری وڵاتانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە ئازمانجەکانی گەشە و بەرەنگاربوونەوەی توندئاژۆیی و توندوتیژی.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : عەلی ئەکبەر ویلایەتی سەرۆکی بنکەی لێکۆڵینەوە ستراتژیکەکانی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئێران رۆژی دوشەممە لە ڕێ و ڕەسمی کرانەوەی کۆڕی کۆچبەرە ئاسیاییەکان لە سەنگاپور وتی: هەژاری،پێشنەکەوتوویی، نەبوونی ئاسایش، یەک لایەنە خوازی و توندئاژۆیی لە گرفتەکانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتییە.

عەلی ئەکبەر ویلایەتی وتیشی: گرفتە هاوبەشەکانی وڵاتانی ئاسیایی بۆتە هۆی پێویستی هەڤگری ناوچەیی، گەشەی هاوکارییەکان لە پێناو مسۆگەر کردنی ئاسایشی پاوەجێ، خەبات بە دژی توندئاژۆیی و تیرۆریزم و گەیشتن بە ئارمانجەکانی گەشە و پێشکەوتنی زیاتر کردوە.

ویلایەتی سیاسەتەکانی ئێرانی ، بە فەرمی ناسینی دەسەڵاتی یاسایی وڵاتان و ڕێز دانان بۆ دەنگی خەڵک لە هەڵبژاردنی دەوڵەتە یاساییەکانی خۆیان زانی و وتی: ئێران بە تەواوی بارستەکانی لەگەڵ هەرچەشنە تیرۆریزم و توندئاژۆیی و توندوتیژی لە ناوچەکە دا بەربەرەکانێ دەکات.

ناوبراو وتیشی: ئێران وەکو قوربانی تیرۆریزم و توندئاژۆیی خوازیاری هاوکاری زیاتری وڵاتانی ئاسیایی لە بواری خەبات بە دژی تیرۆریزم و توندئاژۆییە.

راوێژکاری مەقامی مەزنی رێبەری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی جەختی کرد، ئێران بە بارستی بەرفراوانی ئابوری لە پاڵ ئاسایش و سەقامەکەی دەتوانێ بەستێنێکی باش بێ بۆ هاوکاری وڵاتانی ئاسیایی.

کۆڕی دوو ڕۆژەی کۆچبەرە ئاسایییەکان لە ژێر ناوی" گەشە لە رێگای هاوکاری، دەرفەتی باشوری ئاسیا" بە ئامادەبوونی ژمارێک کاربەدەستی سیاسی و ئابوری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسیا ، ئۆستڕاڵیا، هیند و بریتانیا لە وڵاتی سەنگاپور خەریکە بەڕێوە دەچێ.