١٧ تەمووز ٢٠١٦ - ٠٤:٢٠
ئەردوغان : ئەمریکا دەبێ گویلەن ڕادەست بکات

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕوولە "باراک ئۆباما " سەرۆک کۆماری ئەمریکا ووتی : ئەگەر ئەمریکا شەریکی ستراتژیکی تورکیایە دەبێ " فەتحۆڵڵا گوێلەن" ڕێبەری تاقمی تۆریستی ڕادەستی تورکیا بکاتە .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع)-ابنا-ڕەجەب تەیب ئەردوغان شەوی شەممە لە ووتاردانیک ڕوو لە خەڵکی ئەستەمۆل کە لە نیزیکی ماڵی ئەو لە ناوچەی " کیسیکلی" کۆبوونەوە لە ئامادە بوونی بەربڵاو خەڵک بەرامبەر کودەتا چیەکان لە سەرانسەری تورکیا ڕێزی گرت و ووتی ، بەرلەوەیش بە سەرۆک کۆماری ئەمریکا ووتبووم کە "گویلەن" گەرەکیەتی لە تورکیا دا کوودەتا ئەنجام بدات هەر بۆیە دەبێ خێراتر ئەو ڕادەستی تورکیا بکەن .

ئەردوغان ووتی : واشنگتۆن ئەم داوایەی منی قەبووڵنەکرد، ئێستا دیسان دەلێم ئەگەر شەریکی ستراتژیکی ئیمەن ئەو ڕادەستی تورکیا بکەن .

سەرۆک کۆماری تورکیا ووتیشی : لە ئەمریکا پرسیار دەکەم ئێوە کام ترۆریستان لە ئێمە داواکردووە و ئیمە رادەستی ئێوەمان نەکردووە .

دەوڵەتی تورکیا ، گویلەن کە لە پێنسیلوانیای ئەمریکا دەژی بە هەوڵ دان بۆ بەشداری لە جم و جوڵی ڕۆژی هەینی گرووپێک لە هێزەکانی

سوپای تورکیا بۆ کودەتا،تۆمەتبار دەکات .

بەم حالەیش گویلەن هەرچەشنە دەست تێدابوونی لەم کودەتایەدا ڕەتدەکاتەوە .

جان کەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی شەممە ووتی کە واشنگتۆن هیچ چەشنە داوایەکی بۆ وەرگرتنەوەی فەتحۆڵڵا گوێلەن سیاسەتوانی نەیاری دەوڵەتی تورکیا کە لە ساڵانی ڕابردووەوە لە ئەمریکا دا دەژیت ، وەرنەگرتووە .

دەوڵەتی تورکیا ڕایگەیاندووە کە کوودەتای شەوی هەینی گرووپیک لە لەشکەریان نووشووستی هێناوەو کۆنتڕۆڵی وڵاتیان لە دەست دایە . بە گوێرەی بانگێشتنی پارتی دەستەڵاتداری تورکیا ئێواڕەی شەممە هەزاران کەس لە مەیدانی تەکسیم و ناوچەکانی گرد و پەری ئەستەمۆل و ناوچەکانی دیکەی تورکیا بۆ پشتگری کردن لە ئەردوغان ودەوڵەتی تورکیا کۆبوونەوە .