به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا:عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوە بە ڕووداوەکانی تورکیا وتی: بە وردبینی و بە نیگەرانییەوە دەڕوانینە ڕووداوەکانی تورکیا و ناسەقامدی ئەو وڵاتە لە دژی ئاسایش و هێمنی خەڵک دەزانین.
شەوخانی وتیشی: تەواوی سنورە زەوینی و ئاسمانییە هاوبەشەکان لە ژێر کۆنتڕۆڵ و چاوەدێری تەواو دایە و بە تەواوی زاڵین بە سەر ئەو بەشە دا.
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پاش کودتای سوپای تورکیا لە پەیجی توئیتێری خۆی دا نوسی: لە قووڵایی دڵەوە نیگەرانی دۆخی تورکیام؛ سەقام، دیموکراسی و ئاسایشی خەڵکی تورکیا گرنگترین مەبەستەکانن، لەسەر هەست بوون و یەکێتی زۆر پێویستە.
وەزیری ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە کاردانەوە بە کودتای سەربازیی تورکیا وتی: بە وردبینیەوە ڕووداوەکاتی تورکیامان خستۆتە ژێر چاوەدێری.
سەید مەحمود عەلەوی وتیشی: هێزە سەربازی، ئەمنی و ئیتڵاعاتییەکان لە ئاستی پێویست دا کەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشی و سنورەکان لە کۆنتڕۆڵ دان.
وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران وتیشی: هیوای ئاسایش و هێوری بۆ تورکیا بە ئاوات دەخوازم.