١٥ تەمووز ٢٠١٦ - ١٦:٠٩
کوژران و برینداربوونی ژوماره یه ک که س له ئاکامی 51 تەقەکردن لە ئەمریکا

ناوەندی ئاماری تەقەکردنەکان لە ئەمریکا ڕایگەیاند: لە ئەنجامی 51 تەقەی ڕۆژی رابردوو لە سەرانسەری ئەو وڵاتە حەڤدە کەس کوژراون و سی و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ناوەندی ئاماری تەقەکردنەکان لە ئەمریکا ڕۆژی هەینی وتی : تەقەکردنەکانی ڕۆژی پێنج شەممە لە بیست و یەک ئەیالەت لە پەنجا ئەیالەتی ئەمریکا ڕاپۆرتی داوە کە تگزاس بە حەوت تەقەکران پلەی بەرزترین ئاڵۆزییەکان و دوای ئەوەی ئیلینۆی و تنسی و پنسیلوانیا بە پێنج بابەتەوە، پلەی دووهەمی ئاڵۆزییەکان لە ئەمریکایان هەیە.

هەروەها لە ئالاباما ، لوئیزیانا و ئیندیانا، سێ تەقەکران ڕووی داوە و بۆ ئەیالەتەکانی می سی سی پی، ئوهایۆ ، کالیفۆرنیا و ئارکانزاس دوو بابەت و بۆ ئۆکلاهۆما ، مریلەند، میشیگان، ڤیرجینیا، نوادا، جورجیا، کنتاکی، ئاریزونا،نیومکزیکۆ، ئورگان و کلۆرادۆش یەک بابەتی تەقە کردن ڕاپۆرت دراوە.

وتراوە کە ئەم ئامار هەدێ پەرەدەستێنێ.

123 بابەتی تەقەکران ڕاپۆرت دراوە لەسەرانسەری ئەمریکا لە ڕۆژی چوارشەممەش 111 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە کە لە ئەنجامی ئەم تەقەکردنانە 34 کەس کوژران و 77 کەسیش بریندار بوون.

ئەم تەقەکردنانە لە 35 ئەیالەتی ئەمریکا ڕاپۆرت دراوە کە فلۆریدا بە پازدە بابەت لە پلەی یەکەمی ئەیالەتەکانی ئاڵۆز دایە.

بەم شێوەیە لە 48 کاتژمێری ڕابردوو لە 174 بابەتی تەقەکران لە سەرانسەری ئەمریکا 51 کەس کوژراون و 114 کەسیش بریندار بوونە.