١٤ تەمووز ٢٠١٦ - ٠٨:٠٠
ئاڵای ئیسرائیل لە قاهیرە ئاگری تێ بەردرا

تاقمێک لە ڕۆژنامەنوسان و چالاکانی رامیاری میسر ئاڵای ڕژێمی زایۆنیان لە ناڕەزایەتی بە سەردانی"سامح شوکری" وەزیری دەرەوەی میسر لە فەله ستینی داگیرکراو ئاگر تێ بەردا.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :لە زمان ئەلمیسریون، تاقمێک لە رۆژنامەنوسان و چالاکانی سیاسی میسر ڕۆژی چوارشەممە لە ناڕەزایەتی بە سەردانی سامح شوکری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە فەلستینی داگیرکراو و دیداری لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ئاڵای ئەو ڕژێمەیان لە بەردەم یەکێتی رۆژنامەنوسان ئاگرتێ بەردا.

ئەوە لە حاڵێک دایە کە هێزەکانی ئەمنی و پۆلیسی میسر رێ و شوێنی ئەمنی توندوتۆڵیان لە دەوروبەری یەکێتی ڕۆژنامەنوسان لە قاهیرە گرتۆتەبەر و پێشیان بە چوونی خەڵکان بۆ ژووری یەکێتیەکە گرت.

چالاکانی میسر پێشوتر داوای گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان کردبوو لە بەردەم یەکێتی رۆژنامەووسان بۆ ناڕەزایەتی بە سەردانی سامح شوکری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە فەلستینی داگیرکراو.

پەیوەندییەکانی میسر و ڕژێمی زایۆنی لە پاش هاتنەسەر کاری عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری ئێستای میسر بەرەو ئاسایی بوونەوە ڕۆیشتوە و باڵوێزخانەی تەاەبیب لە قاهیرە کرایەوە.

شایەنی باسە کە سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لە سەردانی دا لە فەلستینی داگیرکراو لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ کۆبوەوە.