١٣ تەمووز ٢٠١٦ - ٠٥:٣٣
وڵاتانی ئەورووپی لایەنگری تیرۆریست ، ئێستا تووشی مەترسی ڕه‌شه‌کوژی بوونە

نوێنەری هەمیشەیی سووریا لەڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند: هەندێ وڵاتی ئەورووپی لایەنگری تیروریزمی تەکفیری ئەمڕۆ بۆ خۆیان تووشی ئەم دیاردەیە بوونە .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع)، ابنا:بەشار جەعفەری نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان پێداگری کرد کە هەندێ وڵاتی ئەوروپی لە داکۆکی کردن لە تیرۆریزمی تەکفیری دەوریان هەبووە و ئەمڕۆ تیرۆریزم خۆیان گرتۆتەوە.

ناوبراو وتی : هەندێ وڵاتی ئەوروپی بە هەناردە ی ڕه‌سه‌کوژی بۆ سوریا سەرەتا لە ڕشتنی خوێنی خەڵکی سوریا بەشداریان هەبوو.

ئەم وڵاتانە لە تیرۆریستەکان بەناو خەباتکاری جیهادی باسیان دەکرد و ئێستا کە تیرۆریزم هاتوەتەسەروەختی خۆیان بەوان دەڵێن تیرۆریزم .

بەشار جەعفەری لە وتاردانێک دا لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی کە ڕژێمی داگیرکەری ئسرائیل داکۆکی کردن لە تاقمەکانی تیرۆریستی وەک بەرەی نوسرە درێژە پێ دەدات .

جەعفەری وتیشی: ڕژێمی زایۆنیستی درێژە دەدات بە گرتنی زاڵمانەی شارومەندانی سووری و دزینی سەرچاوەکانی سرووشتی جەولانی داگیرکراو و هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکان بن پێدەکات.

نوێنەری هەمیشەیی سوریا لەڕێکخراوی نەتەوەکان داوای لە وڵاتانی جیهان کرد ڕێکارێکی شیاو بۆ کۆتایی دان بە دەستدرێژکارییەکانی ئیسرائیل بگرێتە بەر .