بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی سێشەمەی هەواڵدەریی تەسنیم هاوکات لە گەڵ درێژەی پێشڕەویەکانی ئەرتەشی سوریا و بۆسەی هێزەکانی خۆڕاگری کوژران . ئەرتەشی سوریا زاڵ بوون بەسەر دوو ناوچەی ئاوەدان لە ناوچەی ئەللیرمون لە باکووری حەڵەب .
گرووپێک لە هێزەکانی خۆڕاگری توانیان هێڵی خوڕاگری تێرۆریستان لە ئوردوگای حەندەرات تێک بشکێنن و ناوچەی ئەلمداجن و ئەلکڕوم بە تەواوی کونترۆڵ بکەن . هاوکات هێزە ئاسمانیەکانی ئەرتەشی سوریا پەلامارگەلێکی قۆرسیان دژی بنکەی تاقمە تێرۆریستیەکان لە دەڤەری جادەی ئالکاستیلو و دەڤەری مەزرای باشووری درێژە پێی ئەدات و هەوڵی تاقمە تێرۆریسیتەکان بۆ گەڕاندنەوەی ناوچەگەلێک کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە دەستیان داوە بێ ئاکام دەمێنێت .
هەواڵێکی دیکە ئەوەیە کە ناوەندی هاوئاهەنگی ڕووسیا لە بنکەی سەرباز حەمیمیم ڕایگەیاند کە لە 24 کاتژمێڕی رابردوو گروپە تێرۆریستیەکان 4 جار ئاگربڕیان لە ڕیفی دیمەشق لە باشووری سو ریا بنپێکردووە .
ناوەندی هاوئاهەنگیی ڕووسیا لە حەمیمیم هەروەها ژۆماری شارۆچکەکانی سووری کە ڕێککەوتنی ئاگربڕیان کردووە 179 بابەت ڕاگەیاند و جەختی کرد تاقمە تێرۆریستیەکان لە دەسپێکی ئاگربڕ تا ئێستا 768 جار ئەو ڕێککەوتننامەیان پێشێل کردووە .
لە لایەکی دیکەوە لە پەلاماری ئاسمانی ئەرتەشی سوریا ژومارێک لە تڕومبیلەکانی سەربازی تاقمی تێرۆریستی داعش لە ناوچەکانی ئەلمریعیە ئەلسورە و ئەلجفرە لە دەیرالزور لە ناو چوو . هێزی ئاسمانی ئەرتشی سوریا بنکەکان و تڕوموبیلەکانی گرووپی داعشیان لە ناوچەی ئەلمنقورە لە بەشی ڕوژهەڵاتی دیمەشقیان دایە بەر پەلامار .