١٠ تەمووز ٢٠١٦ - ١٢:٥٧
چاوپێکەوتنی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئسلامیی ئێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران هەتا لە ناوچوونی تیرۆریستان لە تەنیشت دەوڵەت و گەلی ئێراق دەوەستێ.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع)، ابنا: محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە دیدار لەگەڵ سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراق لە تاران، هاوپشتی هەرچی زۆرتری تاقمە جۆربەجۆرەکانی سیاسی و ئەتنی لە ئێراق و وڵاتانی دیکەی ناوچە لە شکست دانی تیرۆریستان بە پێویست زانی.

زەریف وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە سەرکەوتنە پەیتاپەیتاکانی سوپا و حەشدی شەعبیی ئێراق بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستان، هیواداری دەربڕی بە پێی هەوڵ و تێکۆشانی دەوڵەت و گەلی ئێراق بەم زووانە کاری تیرۆریستانی تەکفیری لە ئێراق یەک لایی بێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسی میدیایی وەزارەتی دەرەوەی ئێراق، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراقیش بە دانی ڕاپۆرتێک لە گۆڕانکارییەکانی سیاسی، سەبازی لە ئێراق لە داکۆکییەکانی کوماری ئیسلامیی ئێران سپاسی کرد.

عەمار حەکیم بە ڕاگەیاندنی ئەمەی تیرۆریستەکان لە سەرووبەندی لە ناوچوونی تۆکمەوتەواو لە ئێراق دان و خەریکن هەڵدێن، وتیشی: تیرۆریستەکان و لایەنگرانیان زۆر هیوابڕاون و هێدی هێدی بەم ئەنجامە گەیشتوون کە ڕەوشەکە بە قازانجی ئەوان نییە.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراق هەروەها وتیشی: گرفتی ناوچە دەبێ لەلایەن وڵاتانی ناوچە و لە ڕێگەی وتووێژەوە چارەسەر بکرێت و سەردەمی کەڵک وەرگرتنی ئامرازیانە لە تاقمە تیرۆریستییەکان کۆتایی پێهاتووە.