به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان(هەدەپە)، شه‌وی رابردوو له‌شاری باتمان له باكوری كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حیزبه‌كه‌ی ڕایگەیاند: ئاكه‌په ده‌نگده‌رانی خۆی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه‌و له‌كۆنگره‌ی رابردووی داڤۆس ئیسرائیلی به "ده‌وڵه‌تی تیرۆر ناوبرد"و داوای پاراستنی مافی گه‌لی فه‌له‌ستینی ده‌كرد.
"ئه‌ردۆغان باسی نه‌هامه‌تی له‌دژی خه‌ڵكی غه‌زه‌و فه‌له‌ستین ده‌كردو داوای قودسی ده‌كرد، به‌ڵام هه‌مووی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی فرۆشت‌و ئه‌مڕۆ ده‌ڵێت ئیسرائیل دۆستمانه"ده‌میرتاش وای وت.
ئه‌و وتانه‌ی ده‌میرتاش دوای ئه‌وه‌هات 26ی ئه‌م مانگه پاش تێپه‌ڕینی شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانیاندا وه‌فدی دانوستانكاری ئه‌نقه‌ره‌و ته‌لئه‌بیب له رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا كۆبوونه‌وه‌و گه‌یشتنه رێككه‌وتن بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان.
ئه‌و دوو وڵاته دوای راگه‌یاندنی رێككه‌وتنی نێوانیان، ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌خه‌نه‌بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، دوێنێش ئاژانسی ڕۆیته‌رز، له‌زاری بیناڵی یه‌ڵدرم، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاوه بڵاویكرده‌وه: هه‌ردوولا به‌زووترین كات باڵیۆزه‌كانی خۆیان ده‌نێرنه‌وه بۆ باڵیۆزخانه‌كانیان له پایته‌خته‌كانی یه‌كتر.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په ئه‌وه‌شی خسته‌ڕووئاكه‌په هه‌مان ئه‌و كرده‌وانه‌ی له‌به‌رانبه‌ر به گه‌لی كورد به‌كارهێناوه كه به‌رامبه‌ر فه‌له‌ستینییه‌كان به‌كاردێت، وتیشی"ئابڵوقه‌ی سه‌ر غه‌زه لانابرێت، به‌ڵكو ته‌نیا ئیسرائیل 20 ملیۆن دۆلار وه‌كو قه‌ره‌بوو ده‌داته توركیا به‌بێ هیچ مه‌رجێكی تر".
له‌مانگی ئایاری ساڵی 2010 په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا‌و ئیسرائیل تێكچوو، دوای ئه‌وه‌ی كاروانێكی كه‌شتیی هاوكاری مرۆیی له‌لایه‌ن توركیاوه به‌ره‌و كه‌رتی غه‌زه‌ی فه‌ڵه‌ستین ره‌وانه‌كرا به‌مه‌به‌ستی شكاندنی ئابڵوقه‌ی سه‌ر كه‌رته‌كه‌و به‌رله‌گه‌یشتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان به‌ده‌ست هاوڵاتیانی فه‌ڵه‌ستینی، سوپای ئیسرائیل هێرشی كرده‌سه‌ر كاروانی كه‌شتییه‌كانی توركیا‌و له‌هێرشه‌كه‌دا 10 چالاكوانی توركیا كوژران‌و هه‌ڵمه‌تی هاوكارییه‌كه راگیرا.
له‌ساڵی 2011دا ڕاپۆرتێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌شتیگه‌لی مه‌ڕمه‌ڕه‌ی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ده‌وڵه‌تی جوله‌كه‌ی به‌بێ خه‌تا وه‌سفكرد، دوای ئه‌وه توركیا باڵیۆزی خۆی له ته‌لئه‌بیب كێشایه‌وه‌و هاوكاری سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ڕاگرت‌و هه‌ردولا هاوبه‌شی پێكردنی زانیاریی هه‌واڵگرییان كه‌مكرده‌وه‌و مانۆڕه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
دوای رێككه‌وتنیشیان توركیا‌و ئیسرائیل قسه‌ی جیاواز ده‌كه‌ن له‌سه‌ر لابردنی گه‌مارۆكانی سه‌ر كه‌تی غه‌زه‌ی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیسرائیله‌وه.
نه‌ته‌نیاهۆ ده‌ڵێت گه‌مارۆی ده‌ریایی سه‌ر كه‌رتی غه‌زه كه ئه‌نكه‌ره له چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا داوایكردووه لاببرێت، وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه‌و ناتوانن سازش له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌وڕێگایه‌وه خۆی پڕچه‌ك نه‌كات، هه‌رچه‌نده ڕه‌نگه هاوكاری مرۆیی له‌رێگای به‌نده‌ره‌كانی ئیسرائیله‌وه به‌رده‌وام بگوازرێته‌وه بۆ كه‌رتی غه‌زه.
به‌ڵام بیناڵی یه‌ڵدرم به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیله‌وه باسیله‌وه‌كرد به‌شێوه‌یه‌كی فراوان گه‌مارۆی سه‌ر كه‌رتی غه‌زه لابراوه‌و به‌وه‌ش توركیا ده‌توانێت هاوكاری مرۆیی، بێجگه له كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی، بۆ غه‌زه بنێرێت.
یه‌ڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ینی داهاتوو یه‌كه‌مین كه‌شتی یارمه‌تی مرۆیی به 10 هه‌زار ته‌ن هاوكارییه‌وه ڕه‌وانه‌ی غه‌زه ده‌كرێت‌و ده‌ستبه‌جێ كارده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئاو و كاره‌بای كه‌رته‌كه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، وتیشی"برا فه‌له‌ستینییه‌كانمان له‌غه‌زه زۆریان چه‌شتووه‌و ئێمه وامانكرد به‌م رێكه‌وتنه هه‌ناسه‌یه‌ك بده‌ن".