٢٧ حوزەیران ٢٠١٦ - ٠٩:٢٢
رۆژی قودس، ڕۆژی به‌ره‌ڤانی له‌ سته‌ملێکراوانی جیهانه‌

رۆژی قودس، ڕۆژی به‌ره‌ڤانی له‌ مه‌زلومینی جیهانه‌. رۆژی له‌ببه‌یک گوتن به‌ هاواری ڕه‌وای گه‌لی سته‌ملێکراوی فه‌له‌ستین و بۆ بێداری جیهانی ئیسلام، بناغه‌ڕێژی کراوه‌.

ئه‌و بابه‌ته‌ له‌زمان یه‌کێک له‌ زانایانی دینیی ئه‌فغانستان له‌ دیالۆگی ئازادی خوێندکاریی له‌ شاری مه‌زار شه‌ریفی ناوه‌ندی پارێزگای به‌لخ له‌باکووری ئه‌و وڵاته‌ هاته‌ئاراوه‌.

مه‌وله‌وی غولام جه‌یلانی حه‌نیف وتی: ئیمام خومه‌ینی(ڕه‌) دواهه‌ینی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانی وه‌ک ڕۆژی قودس، ڕاگه‌یاند هه‌تا کۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌کان هه‌رده‌م بێدار بن و جیهانیان ئاگادار بن که‌ له‌ ئیسلامدا، وه‌حده‌ت بنه‌مای سه‌ره‌کییه‌و ورده‌ ناکۆکییه‌کان، جودایی و که‌لێن ناخەنە نێوان ئۆممه‌تی ئیسلامی.

ئه‌و کارناسه‌ دینییه‌ی ئه‌فغانستان، به‌ئاماژه‌ به‌ گرینگایه‌تی ڕۆژی قودس وتی: ڕۆژی قودس، ڕۆژی بێداری ئۆممه‌تی ئیسلامی و بوژاندنه‌وه‌ی بیروهزر وئه‌ندێشه‌کانی ئۆممه‌تی ئیسلامییه‌.

حوجه‌تولئیسلام وه‌لموسلمین موسه‌وی، له‌ زانایانی دینی دیکه‌ی پارێزگای به‌لخیش وتی: رۆژی قودس، ڕۆژی به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگی گه‌لی سته‌ملێکراوی فه‌له‌ستین و زوڵم و سته‌می زایۆنییه‌کان له‌دژ وڵاتانی ئیسلامییه‌.

ناوبراو وتی؛ ئه‌گه‌ر ئیمام خومه‌ینی(ڕه‌) ڕۆژی قودسی ڕانه‌گه‌یێندبا، ئه‌مڕۆ وڵاتێک به‌ناوی فه‌له‌ستین له‌ئارادا نه‌بوو