به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : سه‌میر موراد، ئه‌فسه‌رێكی كوردی ناو سوپای عێراق بوو، دانیشتوی شاری خانه‌قین بوو، پێش پرۆسه‌ی ئازادی عێراق، سه‌میر پێشمه‌رگه بووه، دواتر ده‌چێته سوپای عێراق، له‌كاتی هێرشی داعشدا، له‌شاری ئه‌نبار له‌لایه‌ن هۆزه‌كانی عه‌ره‌به‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت و راده‌ستی تیرۆریستانی داعش ده‌كرێت، دواتر له مه‌راسیمێكدا كه به‌تایبه‌ت بۆ به‌یعه‌تدان به ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێكخرابوو هێنراو له‌به‌رده‌میاندا شه‌هیدیان كرد و تائێستاش ته‌رمی ئه‌و شه‌هیده نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ته‌نها له‌لایه‌ن كه‌سوكاری ئه‌و كورده شه‌هیدكراوه‌وه سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رۆك هۆزانه تۆماركراوه له‌دادگای به‌غدا و یه‌كێك له براكانی ئه‌و شه‌هیده له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه؛ "ئێمه له‌خوێنی براكه‌مان خۆش نابێن".
له‌پاش گرتنه‌وه‌ی شاری فه‌لوجه، زۆرێك له‌خه‌ڵكی ئه‌و شاره و سه‌رۆك هۆزه‌كان خۆیان راده‌ستكرد، به‌شێكیشیان وه‌كو ئاواره گه‌یشتنه شاری به‌غدا و له‌وێشه‌وه زۆرینه‌یان به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان گواسترانه‌وه و له كه‌مپێكی نزیك شاری هه‌ولێر و چه‌ند شوێنێكی دیكه جێگیركران، به‌ڵام تائێستا هیچ سۆراغێكی ئه‌و تاوانبارانه رانه‌گه‌یه‌نراوه.
ئه‌گه‌رچی له‌ماوه‌ی رابردوودا باسی ئه‌وه‌ده‌كرا كه (عید خه‌لیفه حه‌لبوسی) له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه له گه‌ڕه‌كی ئه‌بوغرێبی به‌غدا ده‌ستگیركراوه كه به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی خۆی شاردبویه‌وه، به‌ڵام هه‌واڵه‌كانی ده‌ستگیركردن و به‌دادگا گه‌یاندنی ئه‌م جۆره تیرۆریستانه یان ئه‌و سه‌رۆك هۆزانه‌ی خوێنی پێشمه‌رگه‌یان رشتوه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه گرنگی پێ‌نادرێت.