به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ عه‌ممار حه‌کیم سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و نووری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو و سکرتێری گشتیی پارتی ده‌عوه‌ی ئیسلامیی ئێراق، دواگۆڕانکارییه سیاسی و ئاسایشییه‌کانی ئێراقیان لێکدایه‌وه‌و پێیان داگرت له‌سه‌ر پێویستی ده‌ربازبوونی ئێڕاق له‌قه‌یرانی سیاسیی ئه‌و وڵاته.
ئه‌و دوو سه‌رۆکه سیاسییه‌ی ئێراق، له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌تی ئازادکرانی موسڵ و هاوبه‌شیی هه‌موو هێزه چه‌کداره‌کان له‌و هه‌ڵمه‌ته گرینگه‌دا، وت‌ووێژیان کرد.
عه‌ممار حه‌کیم له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا پێی داگرت؛ ناکۆکی سیاسی له‌سای بوونی دیموکراسی له ئێراقدا، پرسێکی ئاساییه‌و یه‌کڕیزی ته‌نیا هۆکاری ئاسایشی وڵاته‌و ئاشکرایه که ته‌نیا به یه‌کڕیزی و یه‌کگرتوویی، ئێڕاق، ده‌توانێ قه‌یرانی ئێستای سیاسی وه‌پشت سه‌ر نێ و لێی ده‌رباز ببێ.
قه‌یرانی سیاسی ئێراق پاش سه‌رهه‌ڵدانی ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چاکسازییه حکومه‌تییه‌کان، له نیوه‌ی مانگی ئاڤریلی2016وه له‌نێوان جه‌مسه‌ره سیاسییه گرینگه‌کانی هاوپه‌یمانی نیشتمانیدا قووڵتر بۆوه.