٢١ حوزەیران ٢٠١٦ - ١٧:١٣
درێژەی وتووێژەکانی تەلابیب و ئانکارا

سەرچاوە هەواڵیەکان ڕایانگەیاندووە پەیوەندی ڕەشی تەلابیب و ئانکارا ڕوولە باشتر بوونەوەیە و دوو لایەن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە بیست و شەشی ژوئەن واتە شەشی پۆشپەڕ پێداگرن .

بە پێی ڕاپۆڕتی ئیسنا و بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی حوڕیەت سەرچاوەکانی پلەبەرزی تورکیا کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە جەختیان کرد بڕیارە شاندگەلێک لە دو لایەن بە سەرۆکایەتی فەریدوون سنیریرلی ئوغڵو جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و جوزف سیچان ئوور نوێنەری تایبەتی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە بیست و شەشی ژوئەنی لە گەڵ یەکتزر دیدار و وتووێژیان کرد . ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە دوای دیدار ی یست وشەشی ژوئەن ڕێککەوتنێک لە نێوان دوو لایەن یەکجاری دەکرێت و بڕیارە لە مانگی ژوییە لە لایەن جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی دوو لایەنی واژۆ کرد . چاوەڕۆان کرا دوای ناردنی باڵوێزانی هەر دو لایەن پەیوەندیەکانی ئانکارا و تەلابیب لە کوتایی مانگی ژوییە ئاسایی دەبێتەوە . تورکیا بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکان سێ مەرجی دانا بوو کە یەکێک لەو مەرجانە کوتایی گەماۆی غەزە بوو کە وتەکانی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە نیشان ئەدات کە تورکیا لەو بوارەدا کەمتەرخەمی نەکردووە .

شاندەکانی دوو لایەن بۆ یەکەم جار بە شێوەی ئاشکرا لە دیسامبری 2015 بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی لە گەڵ یەکتر وتووێژیان کرد . پەیوەندیەکانی تورکیا -ئیسرائیل بە دوای پەلاماری هێزە ئیسرائیلیەکان بۆ سەر گەمی مەڕمەڕە ی ئاوی و کوژرانی نو چالاکی تورکیا ڕەش بووە .