١٨ حوزەیران ٢٠١٦ - ٠٧:١٧
سەرۆک وەزیرانی عێراق: فەللوجە ئازاد کرا

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند ناوەندی فەللوجە لە چنگی تیرۆریستانی داعش ئازاد کرا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی هەینی جەختی کرد: ناوەندی فەللوجە، لە کۆنتڕۆڵی هێزە عێراقییەکان دایە و ئەو شارە ئازاد کراوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها بەرنامەی داهاتوی هێزە عێراقییەکانی ئازاد کردنی شاری موسڵ لە چنگی داعش ڕاگەیان.

عەبادی بە ئاماژە بەوەی کە هێزە عێراقییەکان بەڵێنی خۆیان لەمەڕ ئازاد کردنی فەللوجە بردە سەر وتی: تەواوی عێراقییەکان لەو ئازاد کردنە دا هاوبەش بوون.

ناوبراو رێنوێنییەکانی مەرجەعەکان و لەسەرووی هەموانە ئایەتوڵڵا سیستانی بۆ ئازاد کردنی فەللوجە گرنگ و کاریگەر زانی.هەر لەم پەیوەندییە دا هێزە عێراقییەکان ئاهەنگی سەرکەوتنی خۆیان بەسەر داعش لە فەللوجە لە نێو بینای قایم قامی ئەو شارە گێڕا.