چاودێری مافی مرۆڤی سووریا رایگه‌یاند که له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنی مه‌نبه‌ج نزیکه‌ی ۲۰۰ چه‌کداری داعش کوژراون.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، له درێژه‌ی ئۆپراسیۆنی مه‌نبه‌ج بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئه‌و ناوچه‌یه و ڕزگار کردنی له چنگ داعش ، هێزه‌کانی سووریا دیمۆکراتیک تا ئێستا چه‌ندین ناوچه و گوندی سه‌ر به‌و شارچکهیهیان کۆنتڕۆڵکردۆته‌وه و به‌ته‌واوه‌تی گه‌مارۆی ئه‌و شارۆچکه‌یه‌یان داوه .
چاودێری مافی مرۆڤ له سووریا بڵاویکردوه‌ته‌وه که ، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی شارۆچکه‌ی مه‌نبه‌ج تا ئێستا ۱۹۳ چه‌کداری داعش له لایه‌ن هێزه‌کانی سوریای دیموکراتی و فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانانه‌وه کوژراون.
ئاماژه به‌وه‌شکراوه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ۹ چه‌کداری داعش له لایه‌ن هێزه‌کانی سوریای دیموکراتییه‌وه به‌دیل گیراون که دوو کەس له چه‌کداره ده‌ستگیرکراوه‌کان برینداربوون
رۆژی ۳۱‌ی ئایار ۲۰۱۶ هێزه‌کانی سوریای دیموکرات که به‌شێکی سه‌ره‌کی ئه‌و هێزه له شه‌ڕڤانه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه پێکدێن به هاوکاری فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان ئۆپه‌راسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ی شارۆچکه‌ی سەر سنووری"مه‌نبه‌ج" یان ده‌ستپێکرد .
شارۆچکه‌ی مه‌نبه‌ج له ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌به و به ده‌روازه‌ی په‌یوه‌ندی کردنی داعش داده‌نرێت له گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا .