به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ هێزەکانی سووریا درێژە دەدەن بە پێشکەوتنەکانی خۆی بەرەو رقە وەکوو ناوەندی تاقمی داعش لەم وڵاتە.
ئەفسەرێکی سوپای سووریا لەم بارەوە وتی: ئێمە لە لایەن ناوچەی ئیسرایا بەرەو جادەی رقە پێشڕەویمان کردووە هەتا بتوانین فڕگەی تەبەقە لە کۆنتڕۆڵی تاقمی داعش دەرباز بکەین.
لە یەکەم ڕۆژ دا توانیمان جاددەی زەکیە برسیم وەر بگرێنەوە کە جادەیەکی زۆر گرینگ وستراتژی یە کەلەوە بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانی هێزە داعشیەکان لە ناوچە کەڵک وەردەگیرا.
لە دوهەمین رۆژ دا ئێمە بە پێشکەوتنی خۆمان بەرەو ناوچەی ئەبوعەلاج درێژەمان دا وچوونە ناو ئەو جاددەیە وئێستاکە بەرەو فڕگەی تەبەقە خەرێکی پێشکەوتنین.سەر چاوەکانی هەواڵ لە سووریا ڕایانگەیاند سوپای ئەم وڵاتە لە پێشڕەویەکانی خۆی بەرەو شاری رقە توانیویانە کۆنترۆڵی ناوچەگەلی زۆرتر بگرنە دەس کە وەکوو ناوەندی سەقامگیر کرانی هێزەکانی داعش لە سووریا دەناسێندرێت.
ڤێدیویەک کە سوپای سووریابڵاوی کردەوە تیدا نێشان دراوە کە هێزەکانی سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانیان لە سەر ڕێگای خۆیان بەرەو جاددەی "حەما" و حەرەکەت بەرەو رقە خەرێکی پێشکەوتنن.تاقمی مافی مرۆڤی سووریا کە بنکەکەی لە سووریایە ڕۆژی دوشەممە ڕایگەیاند هێزەکانی سووریا وهێزە تایبەتیەکانی ناودار بە هەڵوکانی سارا لە فڕگەی سەربازی تەبەقە زۆر نێزیک بوونەتەوە.
ئەم فڕگەیە لەساڵی دووهەزارو چواردە کەوتە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی داعش.
"هەواڵدەری سانا"یش ڕاپۆرتی دا کە هێزەکانی سووریا بە پشتیوانی هێزە ئاسمانیەکانی ئەم وڵاتە و دوست وهاڤاڵە ڕوسیەکان خەرێکی پێشکەوتنن. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی سوپای سووریا ئێستاکە ناوچەی "زەکیە " یان گرتە دەس کە لە چل کیلو مێتری ناوچە تەبەقە وباشووری ڕۆژئاوای ڕقە دایە.
لە کاتێکەوە کە هێزە دەوڵەتیەکانی سووریا لە چوارشەممەی ڕابردوو هەڵمەتی خۆیان بۆ ئازاد کرانی رقە دەسپێکردووە حەفتاهێزی داعش ونۆ سەربازی سوپای سووریا کوژراون.