به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ڕێبەری مەزنیینقلابی ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە لە دیداری سەرۆک و نوێنەرانی مەجلیس، وێڕای شی کردنەوەی کاری مەجلیس لە گۆڕەپانەکانی نێوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتی فەرموویان : مەجلیسی شۆرای ئیسلامی دەبێ ئینقلابی بێت، ئینقلابی بجووڵێتەوە، بەرامبەر بە هەڵوێستی دوژمنکارانەی ئەمریکا کاردانەوە نیشان بدات و بەرامبەر سیاسەتەکانی ئیستکبار بەهێز و خۆڕاگر بێت .
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بە دامەزراوەیەکی ئینقلابی و پێکهاتوو لە ئینقلاب وەسف کرد و ڕوو لە نوێنەران پێداگرییان کرد لە یاسادانان و لە جێبەجێ کردنی ئەرکی نوێنەران و لە وتاردانەکان و هەڵوێست گرتنەکانیان دا ، بەشێوەی ئینقلابی بجووڵنەوە.
پێشنیاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بۆ نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی سەبارەت بە ئینقلابی بوون، ئینقلابی مانەوە و ئینقلابی جووڵانەوە لەبەر درێژەی سیاسەتەکانی دوژمنکارانەی ئەمریکا بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ، ئەنجامی دەنگی گەلی ئێرانە و گرتنەبەری هەڵوێستی شیاو و بەوەختی نوێنەران، ئەرکی بنەمایی ئەوانە کە پرسی وڵاتان لە گۆڕەپانی جۆربەجۆری ناوخۆیی و دەرەوەیی پێ و شوێن دەگرن .
بەسەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی ، دوژمنایەتی نیزامی پاوانخواز لەگەڵ ئێران دەستی پێ کرا و درێژەی هەیە .
لەم ڕەوشە دا ، مەجلیس وەک دامەزراوەیەکی جەماوەری و یاسادانەر ، دەوری گرینگی لە بەرگری کردن لە بەرژەوەندییەکانی گەل و وڵات دا هەیە .
گرتنەبەری هەڵوێستی بەبڕشتانەی نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بۆ بەرەنگار بوونەوەی ڕەوتەکانی دوژمنکاری سیاسی بەدژی ئینقلابی ئیسلامی، داواکاریی گەلی ئینقلابیی ئێرانە کە بە ئامادەبوونی هەمیشەیی لە گۆڕەپانەکانی هەستیاری مێژووی ئینقلاب، کۆڵەکەکانی نیزامیان بەهێز کرد.
شانازیی ئینقلابی ئیسلامی دوای سی و حەوت ساڵ ، سەرباری درێژەی هەڵوێستی دوژمنکارانەی دەوڵەتی ئەمریکا لەبەر ئاگاداریی قووڵ و ورەی ئینقلابیی خەڵکی ئێران و ڕاوەستاویی ئەوان بەرامبەر بە زۆربێژەکانە .
ئەم چەشنە ڕاوەستاوی و ورەی خۆڕاگرانە، لەمەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێرانیش دەبێ بەرامبەر هەڵوێستی پڕکێشانەی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا خۆی بنوێنێ.
بە بڕوای ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی، دوژمن لە گۆڕەپانی سیاسی ، بە پێی کاردانەوەکان دەجووڵێتەوە و ئەگەر هەست بەوە بکات کە لایەنی بەرامبەر کەمتەرخەمە و پاشگەز دەبێتەوە، دەست هەڵناگرێ و زێدەخوارییەکانی درێژە پێ دەدات .
مەجلیسی شۆرای ئیسلامی زمانی ئاشکرای گەلە و ڕاگەیاندنی هەرچەشنە هەڵوێستێک لەم بنکەیە، پێوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دا هەیە .
هەڵس و کەوتی ئەمریکا بەرلە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و دوای ئەوەش نەگۆڕاوە و دەوڵەت، کۆنگرە و بەربژارانی سەرۆکایەتی داهاتووی ئەمریکا هەروا ئێران بە هەڕەشە دەزانن . بەسەرنجدان بەم پرسە نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بەپێی ڕاهێنانی ئینقلابی ئیسلامی، نابێ بەرامبەر پڕکێشییەکانی ئەمریکا بێ دەنگ بمێننەوە .
مەجلیسی شۆرای ئیسلامی دامەزراوەیەک لە سەرووی هەموو کاروبارەکان و دەستەبەرکردنی ڕێگە بۆ کاروباری ئابووری فەرهەنگی و سیاسی بەمەبەستی جێبەجێکران لەلایەن دەوڵەتە.
ئەگەر مەجلیس وەک دامەزراوەیەکی یاسادانەری ئینقلابی بجووڵێتەوە ، ئێڕان لەبەرامبەر ئەگەریی زەبری دوژمنان خۆڕاگر و بەهێز دەکات.