به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ به گێڕانه‌وه له تووده‌ی زه‌مان، عێسمه‌ت ییڵماز، وه‌زیری به‌رگری تورکیا ڕاپۆرته بڵاوکراوه‌کان له‌باره‌ی چوونی سه‌ربازانی سوپای تورکیا بۆ سووریای ڕه‌تکرده‌وه و ڕایگه‌یاند: ئه‌نقه‌ره ڕه‌وانه‌کردنی هێزی سه‌ربازی بۆ خاکی وڵاتی دراوسێی واتا سووریای له به‌رنامه‌ی کاری‌دا نییه.
حکوومه‌تی سووریا ڕایگه‌یاندووه: هێزه‌کانی سوپای تورکیا پێکهاتوو له 100 سه‌رباز و 12 ئۆتۆمبێلی جۆری پیکاپی ته‌یارکراو به چه‌کی قورس به مه‌به‌ستی یارمه‌تی گه‌یاندن به‌و هێزانه‌ی که له‌گه‌ڵ حکوومه‌تدا شه‌ڕ ده‌که‌ن، هاتوونه‌ته ناو سووریا.
وه‌زیری به‌رگری تورکیا له‌باره‌ی نامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ڕوو له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان زیادی کرد: "ئه‌م پاگه‌ندانه دووره له ڕاستی... تورکیا نایه‌وێت سه‌رباز ڕه‌وانه‌ی سووریا بکات."
به دوای ئه‌وه‌ی که یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) کۆنتڕۆڵی بنکه‌یه‌کی ئاسمانی له باکووری حه‌ڵه‌بیان به‌ده‌سته‌وه گرت، سوپای تورکیا ئه‌وانی کرده ئامانجی ئاگری تۆپخانه‌کانی خۆی. ئه‌م کاره پێکدادانی سنووری ئه‌م ئه‌ندامه‌ی ناتۆی له‌گه‌ڵ دژوارییه‌کی زۆر به‌ره‌وڕوو کرده‌وه.
ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا داوای له YPG کردووه که پاشه‌کشێ له‌و ناوچانه بکات که له ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی سووریا ئازادی کردووه.
وه‌زیری به‌رگری تورکیا هه‌واڵه بڵاوکراوه‌کان له‌باره‌ی گه‌یشتنی فڕۆکه‌کانی عه‌ره‌بستانی سه‌عوودی بۆ بنکه‌ی ئاسمانی ئینجرلیکی بۆ شه‌ڕ دژی داعش ڕه‌تکرده‌وه، به‌ڵام ڕایگه‌یاند که بڕیار وابوو عه‌ره‌بستانی سه‌عوودی چوار فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری جۆری F-16 ڕه‌وانه بکات.