به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـشهوی ڕابردوو گرووپی تیرۆریستی داعش به خۆمپاره هه‌ندێ ناوچه‌ی له شاری کۆبانی کرده ئامانج.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل به هه‌واڵده‌ریی ئارانیووزیان ڕاگه‌یاند: ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو گرووپی تیرۆریستی داعش به ته‌قاندنی خۆمپاره هه‌ندێ له ناوچه‌کانی باشووری ڕۆژئاوای کۆبانی له باکووری سووریای کرده ئامانج.
به بۆنه‌ی گوله‌باران کردنی داعش 13 که‌س و له‌وان 4 ئه‌ندامی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) بریندار بوون. داعش پاش تێپه‌ڕبوونی یه‌ک ساڵ له ئازادکردنه‌وه‌ی کۆبانی چه‌ندین جار هه‌وڵی داوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و شاره و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری.
به وته‌ی YPG، هێزه‌کانی ئه‌و گرووپه له وه‌ڵامدانه‌وه به هه‌ڕه‌شه‌کانی داعش، مۆڵگه‌کانی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه‌یان له ڕۆژئاوای ڕووباری فرات و نزیکی شاری جرابلۆس کردۆته ئامانج. یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل ورده‌کارییه‌کی زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م هێرشانه‌ی بڵاو نه‌کردۆته‌وه.