به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ ئیسحاق جه‌هانگیری، یاریده‌ری یه‌که‌می سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێڕان ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌ڕێوڕه‌سمی ڕێزگرتن له ئافرێنه‌رانی هه‌ڵکه‌وته‌ی کار له تاران، به‌ئاماژه به‌وه‌ی که ئێران خاوه‌ن هه‌ل و ده‌رفه‌ت و توانستی فره‌و فراوانه، وتی: به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ یه‌ک ملوێن و 300هه‌زار به‌رمیل له‌و ده‌رفه‌تانه بوو که به‌رنامه‌ی تۆکمه‌ی کو-هه‌نگاوی به‌دیهێناو ئه‌و هه‌ناردانه هه‌تا چه‌ند مانگی داهاتوو ده‌گاته یه‌ک ملوێن و پێنج سه‌ت هه‌زار به‌رمیل .
جه‌هانگیری به‌ئاماژه به‌وه‌ی که نه‌وتی ئێران پتانسێلی هه‌نارده‌ی دوو ملوێن به‌رمیلی هه‌یه، وتی: حکومه‌تی ئێران به‌پلاندانان وبه‌رنامه‌ڕێژی به‌وردیی، هه‌وڵ ده‌دا هه‌تا وێڕای پاراستنی بازاڕی ناوخۆیی ، له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهانیش هاریکاری هه‌بێت.
یاریده‌ری یه‌که‌می سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هه‌روه‌ها وتی: پاش به‌رنامه‌ی هه‌نگاوی هاوبه‌ش، سه‌رچاوه دراڤییه‌کانی سه‌رچاوه‌گرتوو له فرۆشی نه‌وت که له‌به‌ر گه‌مارۆ، بلۆکه‌کراو مابۆوه، ئازاد کراو خرایه به‌رده‌ست ئێران و هه‌لی زۆری ره‌خساندووه بۆ ئافراندنی بواری کارکردن و ڕاکێشانی سه‌رچاوه ده‌ره‌کییه‌کان.