به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە کاتێکدا بەحرەین ئامادیە هێزی سەربازیی وشکانی بنێرێتە سوریا، سعوودیاش رۆژی پێنشەممەی رابردوو ئامادەیی خۆی بۆ ناردی هێز بۆ سوریا راگەیاندبوو.
شێخ فەواز بن ئالخەلیفە، باڵوێزی بەحرەین لە بەریتانیا، لە بەیاننمامەیکەدا رایگەیاند: وڵاتەکەی ئامادەیە لەگەڵ سعوودیا و لە ژێر رێبەریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە سوریا بچێتە شەڕی داعش.
ئەمریکاش پشتوانیی لەم داخوازەی سعوودیا کردووە.
ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی،محەمەد عەلی جەعفەری، لە تاران گوتی: ئێمە نامانهەوێ هێزی زیاتر بۆ سوریا بنێرێن، بەڵام پاسداران خۆیان هەوڵدەدەن بۆ ئەم شەڕە بنێردرێن.
پاسدارانی سەر بە کۆماری ئیسلامی، بە ناوی پارێزگاری لە مەزارگەی شیعەکان و وەک راوژێکاری سەربازی لە سوریان.
لە سەرەتای شەڕی سوریاوە تا ئێستا، تەرمی دەیان پاسداری ئێرانی لە سوریاوە گەڕێنراوەتەوە ئەم وڵاتە.