٦ شوبات ٢٠١٦ - ١٩:٢٢
بروجێردی: هەڵبژاردنەکانی ئێران پێوستیان بە چاودێریی نێودەوڵەتی نییە

سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران وتی: بروجێردی: هەڵبژاردنەکانی ئێران پێوستیان بە چاودێریی نێودەوڵەتی نییە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران لە کاردانەوە بە ویستی سێ کۆنگرێسمانی ئەمریکا بۆ سەردانی کردنی ئێران و چاودێریی کردنی هەڵبژاردنەکانی ئێران وتی: ئەمریکییەکان مافی ئەوان نییە داوای لەمشێوەیە بکەن.

بروجێردی وتیشی: هەڵبژاردنەکانی ئێران هیچ پێوستیان بە چاودێریی نێودەوڵەتی نییە چونکە بەهێزترین دیموکڕاسی ناوچەکەیە و هەڵبژاردنەکان لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و بە روونی و شەفافی و تەندورستیەوە بەڕێوە دەچن.

نوێنەری مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران وتیشی: بێجگە لە چاودێریی دەزگا کارگێڕییەکان نوێنەرانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیش چاوەدیریی پڕۆسەکە دەکەن.

سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران جەختیشی کرد: رەوتی چاودێریی کردنی هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران شوێنی بەتاڵی نییە تا کەسانی دیکە بێن چاودێریی بکەن.

دەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران هاوکات لەگەڵ پێنجەمین خولی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی خوبرەکانی رێبەری 26ی فێورییەی ساڵی 2016 بەڕێوە دەچێ.