به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی وه‌لی فه‌قی له کوردستان، ئایه‌توڵڵا سه‌یید موحه‌مه‌د حسێنی شاهروودی نیوه‌ڕۆی دوێنێ یه‌کشه‌ممه له چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ چالاکانی ڕۆژنامه‌وانی پارێزگا ڕایگه‌یاند: له بارودۆخی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا که بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای زانیارییه‌کان و جۆراوجۆری هه‌واڵه‌کان هه‌یه، ئه‌رکی چالاکانی ڕۆژنامه‌وانی زۆر گرینگتر له ڕابردووه.
ناوبراو زایونیسته‌کانی وه‌کوو دوژمنی سه‌ره‌کی ئێرانی ئیسلامی ناساند و جه‌ختی کرد: نابێت ڕێگه بده‌ین ده‌وڵه‌تی جەماوەریی سووریا بکه‌وێت، چوون له ئه‌گه‌ری که‌وتنی سووریا، هه‌ڕه‌شه‌کانی ئیسراییل له‌سه‌ر وڵاتی ئێمه‌ش کاریگه‌ر ده‌بێت، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ده‌بێت وڵاتمان بپارێزین و ئێران ده‌بێت هێمنایه‌تی خۆی ڕابگرێت.
نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قی له کوردستان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به شه‌ڕی عه‌ره‌بستان له‌گه‌ڵ یه‌مه‌ن کرد و وتی: به‌رگریکردنی ئێران له وڵاتی یه‌مه‌ن به هۆی چه‌وساوه‌بوونی موسڵمانه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه نه به هۆی شیعه‌بوونی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته، هه‌رچه‌ند که زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته سوننه مه‌زهه‌بن.
ناوبراو ڕوونی کرده‌وه: کورد و تورک و عه‌ره‌ب و شیعه و سوننه جیاوازییه‌کیان بۆ دوژمنان نییه، به‌ڵکوو ئه‌وان کێشه‌یان له‌گه‌ڵ موسڵمانه‌کان هه‌یه و ده‌یانهه‌وێت له ناوچه‌که شه‌ڕی براکوژی به‌ڕێ بخه‌ن.