به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ شه‌وی ڕابردوو هه‌ندێ له هه‌واڵده‌رییه‌کان و له‌وان هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا له سه‌فه‌ری برت مه‌ک گۆرک، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئۆباما له ئیئتیلافی دژه‌داعش بۆ کۆبانێ هه‌واڵیان دا و ڕاگه‌یێندراوه که وه‌فدێکی فه‌ڕه‌نسی و به‌ریتانی ناوبراویان له‌م سه‌فه‌ره‌دا هاوڕێی کردووه.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستیان ڕاگه‌یاند: برت مه‌ک گۆرک بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ سه‌ردانی ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریای کردووه که کورده‌کان پێی ده‌ڵێین کوردستانی سووریا.
به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت، زیادی کرد: سه‌ردان و گفتوگۆکانی ناوبراو له ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا له‌پێناو به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌کانی نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ گوشارخستنه سه‌ر داعش ئه‌نجام دراوه.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕاشیگه‌یاند: کۆبانی یەکێک له‌و شارانه بووە که نوێنه‌ری تایبه‌تی باراک ئۆباما، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا سه‌ردانی کردووە.
واشنتۆن پۆست له‌باره‌ی هۆکاری سه‌فه‌ری نوێنه‌ری ئۆباما بۆ ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا جه‌ختی کرد: ڕه‌نگه ئه‌مریکا بۆ دامڕکاندنه‌وه‌ی تووڕه‌یی ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆکی یه‌کێتی دیموکراتیکی کوردی سووریا به بۆنه‌ی بانگهێشت نه‌کردنی ناوبراو بۆ دانوستانه‌کانی ئاشتی سووریا له ژێنێڤ، برت مه‌ک گۆرکی بۆ ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا ناردبێت.