بەپێی راپۆری ڕۆژی یەکشەممەی ماڵپەڕی ئەلعەهدی لوبنان، بێنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی پێشوازی کرد لە گۆڕانی سیاسەتەکانی تورکیا لە هەمبەر ئیسرائیل داو وتی: پەرەپێدانی پەیوەندییەکان دەگەڵ تورکیا، بۆ ئیسرائیل گرینگە.
رژیمی زایۆنیستی ئەم بەینە ڕەشنووسی ڕێککەوتن لەسەر بوژاندنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیای خستۆتە ڕوو.
بڕیارە تورکیا وەڵامەکەی لەدانیشتنی داهاتووی دوولایەن لە یەکێک لە وڵاتانی ئوروپایی ڕابگەیێنێ.
پەیوەندییەکانی رژیمی زایۆنیستی و تورکیا لە ساڵی٢٠١٠وەو لەو کاتەوە کە سەربازانی ئیسرائیلی نۆ چالاکوانی تورکیان لە کەشتی مەڕمەڕەی شین، کوشت، تێکچوو.